یادی نه‌ورۆز، ئه‌و بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌یه، كه زۆر له‌مێژه ئێمه‌ی كورد، سه‌رباری سته‌می داگیركه‌ران و ئاسته‌نگ بۆ دروستكردنی بێ سنوور، له نه‌یارانمان و كاڵفامه‌كانی نێو خۆیشمانه‌وه ڕووبه‌ڕووی فه‌توای جۆراوجۆری نه‌شاز و نامۆ بووینه‌ته‌وه له‌سه‌ری، كه ئه‌وه‌یش له ده‌ره‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندێكه بۆ فه‌توای چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینیی هاوچه‌رخی واقیع نه‌بین و نه‌شاره‌زا و دوور له ئازاری نه‌دار و هه‌ژار و چه‌وساوه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی خۆیان چ جای ئێمه‌ی كورد. به ئه‌ركی ده‌زانم وێڕای پیرۆزبایی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان كه له هه‌لومه‌رجێكی زۆر هه‌ستیاردا به‌ڕێی ده‌كه‌ین، ئه‌م نووسینه بخه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ران. نه‌ورۆز و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی هه‌میشه هێنانه‌وه‌ی ده‌قی ئایه‌ت و فه‌رمووده به تێگه‌یشتنی كورتبین و به‌دحاڵیبوونه‌وه، هۆكاری زۆر له هه‌ڵه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگان، ڕاسته وه‌ك جه‌نابی “تابووری” ده‌ڵێ: “له ئایینی ئیسلامدا دوو جه‌ژن هه‌یه، كه پێغه‌مبه‌ر (دروود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌ستنیشانی كردوون و بریتین له ڕه‌مه‌زان و قوربان، ئه‌م دوو جه‌ژنه‌یش خاسیه‌تێكی ئایینی‌یان هه‌یه، به شێوه‌یه‌كی وا به هه‌ند وه‌رگیراون كه به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه و نه‌هێڵرێن، یان به‌ناوی ئایینه‌وه یه‌كێكیان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، وه‌ك چۆن دروست نییه و حه‌رامه به‌ناوی ئایینه‌وه جه‌ژنێكی دیكه‌یان لێ زیاد بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌ر جه‌ژنێكی تری به‌ده‌ر له جه‌ژنی ئایینی، وه‌ك جه‌ژن و بۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، به مه‌رجێك هیچ یه‌ك له‌و جه‌ژنانه دژ نه‌بن به یاسا و ڕێنماییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئیسلام، یان بنه‌ماكانی فیتره‌تی مرۆڤانه‌ی هه‌ر تاكێك. به‌پێی ئه‌مه، هه‌ر جه‌ژنێكی به‌ده‌ر له جه‌ژنی ئایینی، له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته ده‌مێنێته‌وه، كه زانایانی ئوسوڵ فیقهی ئیسلامی پێی ده‌ڵێن: “ئه‌سڵ له هه‌ر شتێك‌دا ڕێگه‌پێدان (ئیباحه)یه، تا ده‌قێكی ڕاسته‌وخۆ، نه‌یه‌ت پێمان بڵێ ئه‌وكاره ناڕه‌وایه”(1). لێره‌وه ده‌بێ ڕاستییه‌كی مێژوویی بێنینه‌وه بیری هاوچهرخانمان، نه‌خاسمه ئه‌وانه‌ی پێیان خۆشه به كاری ئیسلامییه‌وه بناسرێن، بزانن له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئیسلامییشدا نه‌ورۆز هه‌ربووه و وه‌ك سه‌رچاوه‌كان پێمان ده‌ڵێن: “زۆربه‌ی كات و له ماوه‌ی حوكمڕانی ئیسلامی‌دا، ئه‌م بۆنه‌یه هه‌ر زیندوو بووه و له پاڵ هه‌ردوو جه‌ژنه ئایینیهكهدا، بایه‌خێكی زۆری پێ دراوه و له ڕۆژی نه‌ورۆزیشدا، خه‌ڵكی خواردن و شیرینیان به‌سه‌ر یه‌كتردا به‌خشیوه‌ته‌وه، ئاهه‌نگی گه‌وره‌شیان بۆ ساز داوه و ڕۆژێكی ئه‌وه‌نده خۆش بووه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، كه “ئیمام عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب (ر)” حه‌زی كردووه، هه‌موو رۆژێك نه‌ورۆز بێت، وه‌ك له به‌رگی دووه‌می كتێبی: “التراتیب الإداریه أو نظام الحكومة النبویة”ی “عبد الحی الكتانی”دا هاتووه، كه: “جیء إلى علی بفالوذج، فأكل منه، وقال: ما هذا؟، قالوا: نور النوروز، فقال نورزونا فی كل یوم” له سه‌رده‌می ئهمهوییهكانیشدا، نه‌ورۆز كراوه‌ته سه‌ره‌تای ساڵ و باج و ده‌رامه‌تی ده‌وڵه‌تیش، به‌پێی سه‌ره‌تای ساڵ و له نه‌ورۆز دا، كۆكراوه‌ته‌وه. هه‌ر لێره‌یشه‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ی، كه له وه‌رزی به‌هاردا، به‌رووبوومیان، نه‌ده‌هاته به‌رهه‌م و ئاماده‌ی باجدان نه‌ده‌بوون، ده‌یانویست نه‌ورۆز نه‌كرێته سه‌ری ساڵ، یان دوا بخرێت و بكه‌وێته كۆتایی به‌هار و سه‌ره‌تای هاوینه‌وه کە داواكه‌شیان جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا، ده‌چوون تۆمه‌ت و قسه‌ی ناڕه‌وایان بۆ نه‌ورۆز ده‌هۆنییه‌وه و هه‌ڵده‌به‌ست. ئه‌م راستییه‌یش ئاماژه‌ی بۆ كراوه له لایه‌ن ئیمامی (البیرونی)یه‌وه، له‌لاپه‌ڕه 216-217ی كتێبی “الاثار الباقیه”دا، كه ده‌ڵێت: “ان الملاك اجتمعوا فی عهد هشام بن عبد المك الاموی، وشكوا إلى عامله خالد بن عبدالله القسری وشرحوا له مایجدوه من الصعاب وسألوه ان یؤخر (النوروز) شه‌را، فأبى”، هۆی ئه‌م داوایه‌شیان، ئه‌وه بوو كه باسمان لێ كرد و “د. حسن ابراهیم حسن” لهلاپهڕە 355ی (تأریخ الاسلام)دا ده‌ڵێت: “لأن التقویم الجدید، قدم یوم النوروز، فكان یجیء، والزرع اخضر، فی الوقت الذی یجب أن یدفع فیه الضرائب”. له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كانیشدا، نه‌ورۆز كراوه‌ته گرنگترین جه‌ژنی فەرمی و له‌م باره‌یه‌وه، له به‌رگی دووه‌می “تاریخ الاسلام”ی د. حسن ابراهیم-دا له‌باره‌ی نه‌ورۆزه‌وه ده‌ڵێت: “اصبحت من اهم اعیادهم، الرسمیه، فی العصر العباسی الأول” بۆ دڵنیابوونیش له‌وه‌ی كه هه‌ردوو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربانمان ناو نا جه‌ژنی ئایینیی موسڵمانان، له لاپه‌ڕه 354ی هه‌مان سه‌رچاوه‌دا ده‌ڵێت: (لأن التقویم الجدید، قدم یوم النوروز، فكان یجیء، والزرع اخضر، فی الوقت الذی یجب أن یدفع فیه الضرائب). ده‌با ئێمه‌ش زیاتر له جاران بایه‌خ به‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه و ته‌واوی بۆنه نهتهوایهتییهكانی دیکەمان بده‌ین و تیایاندا شانازیی خۆمان به كوردستانی بوونمان دووپات بكه‌ینه‌وه، كه ناسنامه‌یه‌كی خوا كرده و خۆی پێی به‌خشیوین.(2). پهراِوێزهكان: 1/ (بنواڕه: محمد صالح طابوری/ الصوه الآخر) ژماره، 137، لاپه‌ڕه21، 1432007) و خه‌باتی ژماره (2440)1732007 لاپه‌ڕه سێ و، ژماره: (2440) 1732007ل3) بكه. 2/ (بنواڕه: (البحوث المقدمة للمؤتمر الفكري الأول، لمنتدى الفكر الإسلامي في كردستان، المنعقد في أربيل للفترة من 26-2822007) ئیسلام و پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان، عه‌بدولڕحمان سدیق، لاپەڕە، 234 – 237).237). |