له‌ هه‌ولێر چه‌ند دزێكی پاره‌ی خێرخوازی مزگه‌وته‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێن

دوێنێ‌ (21/5/2011) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر عه‌بدولخالیق ته‌ڵعه‌ت كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی تایبه‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تارێكی ئه‌نجامدا، كه‌ ژماره‌ی تاوانباره‌كان (16) كه‌س بوونه‌‌و، له‌و ماوه‌یه‌ گیراون.

له‌ نێو تاوانباره‌كان سێ‌ تاوانبار له‌وانه‌ بوون، كه‌ پاره‌یان له‌ سندووقی خێراتی مزگه‌وته‌كان دزیوه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ مامۆستایانی ئایینی چه‌ندین جار پۆلیس له‌و كاره‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وانیش دوای به‌دواداچوون تاوانباره‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.