له‌ زنجیره‌ سه‌ردانێكدا: لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی وه‌زیری ئه‌وقاف ومه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان‌و لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و لقی 2ی پارتی ده‌كات


مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی 19/5/2011 پێنچشه‌ممه‌، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق به‌رێز مه‌لاخالدمه‌له‌كی، به‌ یاوه‌ری به‌رێزان( مه‌لا مسته‌فا باپشتی، مه‌لا خدر خه‌لیفانی، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی، مه‌لا خالد ئالانی، مه‌لا وه‌لی دری، مه‌لا مه‌لحه‌م گه‌ردی، مه‌لا ره‌سول سیتكانی) كارگێرانی لق، له‌ زنجیره‌ سه‌ردانێكدا له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌ردانی چه‌ندین‌و دام‌و ده‌زگای حكومی‌و حیزبی كرد.

سه‌ره‌تا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیان كردو، له‌لایه‌ن به‌رێز كامیلی حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف، به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا. له‌ سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوو به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و، به‌ڕێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، سوپاسی به‌ڕێزیان كرد بۆ دیداره‌كه‌و، كاروچاڵاكیه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیان به‌رزنرخاندو، به‌ بایه‌خه‌وه‌ رۆلی جه‌نابیان له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌ڵسه‌نگاندو، ئومێدی سه‌ركه‌وتنیان بۆخواست.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقاف، وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌، له‌ وته‌یه‌كیدا رۆڵی زانایان به‌ گشتی و زانایانی سۆرانی به‌رزنرخاندو، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌و یه‌كریزی و هه‌ماهه‌نگیه‌ی كه‌ له‌نێوان لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆرانداهه‌یه‌و، بوه‌ته‌ مایه‌ی سه‌ربه‌رزی ئێمه‌و یه‌كێتی زانایان‌و، زه‌روره‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ پته‌وه‌ له‌هه‌موو شوێنه‌كان بۆ زیاترخزمه‌تكردنی ئاین ونیشتمانه‌كه‌مان ره‌نگبداته‌وه‌.

دواتر شاندی لقه‌كه‌مان هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێز حاجی جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و، شێخ سه‌ڵاح نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری حه‌ج‌وعومره‌و، عوسمان موفتی راوێژكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن.

پاشان شانده‌كه‌ سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كردو، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌گه‌رمی هاتنه‌ پێشوازی كردن. له‌دیدارێكی نێوانیاندا باس له‌ كاروچاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان كراو، رۆلی به‌رچاوی لقی سۆرانی زانایان له‌ راپه‌راندنی ئیش‌وكاره‌كانیان به‌ بایه‌خه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاند‌و وباسی لێوه‌كرا.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ شاندی لقه‌كه‌مان سوپاسی سه‌رۆك وئه‌نامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كرد، بۆ ئه‌و پێشوازیه‌و ئومێده‌واربون زیاتر په‌ره‌ به‌هه‌نگاوه‌كانی خزمه‌تكردنی بواری ئاینی ‌و زانایان بدرێ‌، هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ شانده‌كه‌ رادیۆی ده‌نگی زانایانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و، له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری رادیۆكه‌، به‌ڕێز شێخ ئاوات نه‌قشبه‌ندی پێشوازی كران‌و، یه‌كه‌ یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی رادیۆكه‌ به‌سه‌ركرانه‌وه‌و، شانده‌كه‌ له‌ لێدوانێكیاندا بۆ (ده‌نگی زانایان) هیواخوازبوون (ده‌نگی زانایان) ببێته‌ ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی زانایان ‌و، سه‌كۆی گه‌یاندنی حه‌زو داواكانیان.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆكه‌ زۆرخۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌ سه‌ردانه‌كه‌.

هه‌ر له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری هه‌ولێر، شاندی لقه‌كه‌مان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی كاك (عه‌لی حوسێن) یان كردو، له‌ نزیكه‌وه‌ پیرۆزباییان ئاراسته‌ كردو، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان له‌كاره‌كان بۆخواست.

دواتر شاندی لقه‌كه‌مان، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێخ نیاز راغیب دێگه‌یی وئه‌ندامانی لق به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

له‌ دیدارێكدا باس له‌په‌یوه‌ندی وبه‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرایه‌وه‌و، كاروچاڵاكیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسكران‌و، به‌پێویست زانرا سه‌ردانی له‌وجۆره‌ ببێته‌ به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ له‌نێوان گشت لقه‌كاندا بۆ زیاتر لێك نزیك بونه‌وه‌و، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی‌و سود وه‌رگرتن له‌یه‌كتر، ئومێدی سه‌ركه‌وتن وبه‌ره‌وپێشچونی كاروچالاكیه‌كان بۆ هه‌موو لقه‌كان خواستراو، سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كان هێنرا.