مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
له درێژه‌ی زنجیره چاڵاكیه‌كانی ناوچه‌ی دیانای یه‌كێتی زانایان، رۆژی شه‌ممه 21/5/2011 له چالاكیه‌كدا، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، بهرَێوهبهری ئه‌وقافی سۆران و، به میوانداری به‌رپرسی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و، ستافی ناوچه‌ی رواندزی یه‌كێتی زانایان، ناوچه‌ی دیانای یه‌كێتی زانایان به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران‌و، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان گه‌شتێكی به‌هاری بۆ زیاتر له په‌نجا زانا‌و پێشنوێژ‌و وتارخوێنی سنوره‌كه‌ی ئه‌نجامدا، بۆ ناوچه‌ی گه‌لی ئاكۆیان.
ئه‌مه‌و له سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌دا، پاش به‌خێرهێنانی میوانه‌كان، كارنامه‌ی گه‌شته‌كه به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قوڕئانی پیرۆز‌و، چه‌ند قه‌سیده‌یه‌ك ده‌ستی پێكرد، پاشان وتارێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌لاعبدالله مه‌لاسه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشكه‌شكرا، كه‌تیایدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و میوانداریه دهربریو، سوپاسی ناوچه‌ی دیانای زانایانی كرد، بۆ رێكخستنی ئه‌م گه‌شته‌و، هیوای خواست كه‌ئه‌م جۆره گه‌شتانه به‌رده‌وامیان ههبێو، ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆستافی ناوچه‌كه خواست .
دواتر ده‌ست كرا به به‌رنامه‌كانی تر، كه بریتیبوون له به‌شی پرسیار‌و وه‌ڵامی فیقهی و، گشتی. پاشانیش قسه‌ی ناودارانو، وته‌ی نه‌سته قو، پاشتریش یاری تۆپی پێ و، چه‌ندین به‌رنامه‌ی تری به‌سود پێشكه‌شكران، ئه‌مه جگه له‌و سرودانه‌ی ناوه ناوه له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌كی ده‌نگ خۆش ده‌وترانه‌وه.
شایه‌نی باسه هه‌رله‌میانه‌ی كارنامه‌ی گه‌شته‌كه‌دا، به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، به‌ناوی لقی سۆران وئه‌وقافی سۆران وێڕای سوپاسگوزاری بۆ رێكخستنی ئه‌م گه‌شته، مژده‌ی كردنه‌وه‌ی چه‌ندین خولی به‌هێزكردنی زانستی به‌ئاماده‌بوان راگه‌یاند، كه‌وا بڕیاره له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست پێبكرێن.
پاشان به‌ڕێز مه‌لا یونس حمدامین گرتكی به‌رپرسی ناوچه‌ی دیانای یه‌كێتی زانایان، به‌ناوی ستافی ناوچه‌وه سوپاسی میوانه‌كانی كرد‌و، سوپاسگوزاری خۆی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران‌و لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان راگه‌یاند، بۆ هاوكاریان له گه‌شته‌كه‌دا.
|