یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی ئیسرا‌و میعراج ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنی شه‌وڕۆی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كات‌و، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، وێڕای پیرۆزبایی كردن، جه‌غت له‌سه‌ر ماناكانی ئیسرا‌و میعراج ده‌كاته‌وه‌، له‌ پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی‌و، په‌یامی مرۆڤ دۆستانه‌ی ئیسلام.



له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌: شه‌وڕۆی پێغه‌مبه‌ر له‌ مه‌كه‌وه‌ بۆ قودس‌و، له‌وێش پێشنوێژی كردنی بۆ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران، هێمای پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و یه‌ك په‌یامی ئه‌سڵی سه‌رجه‌م ئایینه‌كانه‌‌و، هه‌روه‌ها پیشاندانی په‌یامی مرۆڤدۆستی ئیسلامه‌ به‌ به‌زاندنی سنووره‌ ده‌ستكرده‌كان‌و، یه‌كبوونی هه‌ستی مرۆیی له‌ نێو سه‌رجه‌م گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كانی جیهان، بۆیه‌ ده‌بێ‌ یادی ئیسرا‌و میعراج گیانی پێكه‌وه‌ژیان‌و خۆشه‌ویستی له‌ناومان قوڵتر بكاته‌وه‌‌و، هه‌وڵێك بێت بۆ رێزگرتن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ‌و، به‌ گه‌وره‌دانانی مرۆڤه‌كان وه‌ك خودی مرۆڤ، هه‌روه‌ك ده‌بێ‌ ده‌لیڤه‌یه‌كی مه‌زنیش بێت بۆ پتر زیندووكردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌، كه‌ ئه‌وه‌ش په‌یامی یادكردنه‌وه‌ی شه‌ورۆی پێغه‌مبه‌ره‌ درودی خوای له‌سه‌ر بێت، به‌تایبه‌تی كه‌ كورد به‌ درێژایی مێژووی موسڵمانبوونی ئه‌و یاده‌ ئایینانه‌ی به‌رز راگرتوونه‌‌و، لێشیانه‌وه‌ فێری خۆشه‌ویستی‌و برایه‌تی‌و ته‌بایی‌و پێكه‌وه‌ژیان بووه‌.



ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ له‌ به‌شی به‌یاننامه‌كان بخوێنه‌وه‌.