سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه (23/5/2011) شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به یاوه‌ری هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو، مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له پهیوهندییهكانو به‌رپرسی چالاكییه‌كان سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری ئاكرێیان كرد، له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ئاكرێیان كرد، له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكرێی كرد، بۆ ئه‌م پێشوازییه مه‌زنه‌و، رایگه‌یاند: پێویسته باشترین هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئهوقافو یه‌كێتی زانایان هه‌بێت، چونكه ئه‌وانه ته‌واوكه‌ری یه‌كترینه، هه‌ر بۆیه‌ش داوای كرد په‌یوه‌ندی نێوان لقی ئاكرێ‌و ئه‌وقافی ئاكرێ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردولا پێكه‌وه بتوانن خزمه‌تی باشتر به زانایانی ئایین‌و ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكه‌ن، روونیشی كرده‌وه، یه‌كێتی زانایان خۆی به خاوه‌نی ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی دهزانێتو، پێویسته هه‌موو لایه‌كیش رێزی مامۆستایان بگرن، هه‌روه‌ها گووتی: له هیچ كه‌سیش قبوڵ ناكه‌ین سوكایه‌تی به مامۆستایانی ئایینی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان بتوانین پێكه‌وه خزمه‌ت بكه‌ین.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌عفه‌ر ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكرێ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه دهربڕیو، هه‌موو پشتیوانی‌و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بۆ یه‌كێتی زانایان ده‌ربڕی.
|