به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی (بارما ریبۆبلیكا)ی ئیتاڵی، رۆژی 20/5/2011 بۆ یه‌كه‌م جار له ئیتاڵیا كۆمپانیایه‌ك بۆ بهرههمهێًنانی خواردنی حهڵاڵو ئاماده‌كراو به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام كرایه‌وه.
له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: دامه‌زرێنه‌ری بیرۆكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه، موسڵمانێكی ئیتاڵیه‌و، ناوی (حه‌مزه بیكاردۆیه)و، بۆیه‌ش ئه‌م كۆمپانیایه‌ی كردۆته‌وه، تا موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌راسانی نه‌بوونی خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی حه‌ڵاڵ بپارێزێ‌و، بتوانن به ئاره‌زووی خۆیان له چێشتخانه‌كانی ئیتاڵیا خواردن بخۆن، بهتامو چێژی ئیتاڵی‌و، له هه‌مان كات حه‌ڵاڵیش، بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له خۆمان رازی بكه‌ین.
شایانی باسه: یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه روبه‌ڕووی موسڵمانی تاراوگه‌و، موسڵمانانی نیشته‌جێی وڵاتانی رۆژئاوا ده‌بێته‌وه، وێڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌یان رۆژ به رۆژ، نهبوونو ده‌ستنه‌كه‌وتنی خواردنی ئاماده‌كراوی شه‌رعیه.
|