ئێستا ژمارەی مسوڵمانان زیاترێكە لە (12500000) وە هۆكاری شاراوەی ئەم بڵاوبونەوە سەرسوڕهێنەرە چییە، وە ئامارەكان چی دەڵێن دەربارەی ژمارەی ئێستای مسوڵمانان؟ 1- ئەمڕۆ زیاتر لە (4200) دین لە جیهاندا هەن! ئامارەكان ئەوەیان دەرخستووە كە دینی ئیسلام لەهەموویان خێرا تر گەشە دەسێنێت و بڵاو دەبێتەوە، لە ساڵی 1999 دا ژمارەی مسوڵمانان گەیشتە ملیارێك و دووسەد ملیۆن مسوڵمان، بێگومان ئەمڕۆ ئیسلام بڵاو بۆتەوە بەهەموو جیهاندا بەم ڕێژەیە. ئاسیا: 780 ملیۆن ئەفریقا: 308 ملیۆن ئەوروپا: 32 ملیۆن ئەمریكا: 7 ملیۆن ئوستورالیا: 385 هەزار 2-گەشەسەندنی ڕێژەی مسوڵمانان لە جیهان لە ساڵی 1990 ژمارەی مسوڵمانان لە جیهاندا كەمتر بوو لە نیوەی ژمارەی گاورەكان، كە 12,4% بوو، بەبەراورد بە گاورەكان كە 26,9% بوو، بەڵام پێشبینی دەكرێت لەساڵی 2025 ژمارەی مسوڵمانان لە ژمارەی گاورەكان زۆرتربێت، بە 30% بە بەراورد بە ژمارەی گاورەكان كە دەبێتە 25% ، لێرەدا ئەوە بەدیدەكرێ كە ڕێژەی مسوڵمانان 2,9% زیاد دەكات، بەهۆی ئەو گەشەسەندنەی كە دینی ئیسلام پیایدا تێیدەپەڕێ. 3-پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئاماژەی پێداوە كە ئایینی ئیسلام بەسەر هەموو پارچەكانی ڕووی زەویدا بڵاو دەبێتەوە، هەروەك لە فەرموودەیەكدا دەفەرموێ (سیبلغ هذا اڵامر أی الاسلام ما بلغ اللیل والنهار) واتە: "ئیسلام دەگاتە هەر شوێنێك كە شەو و ڕۆژی لێهەڵبێت" بە واتای ئەوەی هەموو ناوچەكانی سەر ڕووی زەوی شەو و ڕۆژی پێدەگات، كەواتە ئیسلامیشان پێدەگات. هــ بــ |