به ئاماده‌بوونێكی به‌رچاوی كه‌سایه‌تی‌و باڵوێزانو راگهیاندنكارانو قوتابیان، رۆژی 17/5/2011 له كۆبنهاگنی پایته‌ختی دانیماڕك، به سه‌رپه‌رشتی {ده‌سته‌ی جیهانی ناساندنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)}پێشانگایه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگی كه‌لوپه‌لی كلتوری‌و دراوی كۆن‌و تابلۆی ئیسلامی‌و، بابه‌تی زانستی‌و ئیعجازیو، وۆرك شۆپ، به هاوكاری له‌گه‌ڵ {یه‌كێتی موسڵمانانی دانیماڕك} به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له لایه‌ن خۆیه‌وه، دكتۆر عادل ئهلشهدی، ئه‌مینداری گشتی {ده‌سته‌ی جیهانی ناساندنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)} بۆ ده‌زگاكانی هه‌واڵ رایگه‌یاند: به‌ر له 3 مانگ بڕیاری ئه‌وه‌ماندا، كه پێشانگایه‌كی ئاوا بكرێته‌وه بۆ ناساندنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به جیهانی رۆژئاوا، بڕیار وایه: كه تا كۆتایی ئه‌م ساڵ 2 پێشانگای دیكه، یه‌كێكیان له مه‌درید، ئه‌ویتریان له له له‌نده‌ن بكرێته‌وه.
شایانی باسه: ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وڵاته‌كه، گرنگیه‌كی تایبه‌تیان به گواستنه‌وه‌ی وردی پێشانگاكه دا‌و، بووه مایه‌ی دڵخۆشی موسڵمانانی ناوچه‌كه وجیهان.
|