یەك لە گەورەترین کێشەکانی موسڵمانان

گەورەترین کێشەی موسڵمانان

 



جەعفەر گوانی



یەك لە گرفتە هەرە گەورەکانی موسڵمانان لەم قۆناخەدا
قۆرخکردنی راستییە، واتە هەموو تەیارو رەوتەکان پێێان وایە تەنها ئەوە راستە کە لای
ئەوە، ئێستا دانیشەو بینە بەرچاوی خۆت: (مەزەبی و بێ مەزەبی، عەقلانی و دەقی، سەلەفی
و خەلەفی، قورئانی و قورئان و سوننە، تەریقەتی و بێ تەریقەتی، جەماعی و لاجەماعی....)
هەر یەکەو خۆی بە راست دەزانێت و ئەوەی دی بە باتڵ دەزانێت... بەو پێیەی کە دوورو نزیك
موتابەعەی هەموویان دەکەم، هەست دەکەم هەموویان خۆیان بە حەق دەزانن و ئەوەی دی بە
هیچ، ئەوەی دی هەر قسەیەك بکات ئەو زوو لێی بە گومانە، کەس ئامادە نییە کەمترین قسە
لەسەر ئەوەی دی بە باش بکات، یان بە پێکەنین و گاڵتەوە دەرواننە کارەکانی یەکتری، هەندێکیان
هەر لە ناوەخۆ بوونەتە چەند بەشێک و دژی یەکترن...

 



ئا ئەم ئەقلیەتەیە وڵات و ژیانی موسڵمانانی بەم
رۆژە گەیاندووەو لە شوێنی برایەتی و تەبایی، رق و کینە و ململانێی چەقاندووەو خوێن
لەبەر لاشەمان دەڕوات... بە پێچەوانەوە دەمانتوانی پێکەوە کۆببینەوەو پێکەوە بژین و،
فرە رەنگی و دەنگی بکەینە هەوێنی ئەقڵ کراوەیی.