كۆچ بۆ هەندەران مەرگە بۆهەمووان

دوبارە كۆچی گەنجانە لەم دیارە بەرەوغوربەتی غەریبی رێیان گرتەبەر ئەمجارە

سەفەرێكی سەخت وناخۆش ودژوارە لەوڵاتی ئازادیەكان..لە حوكمەتی پڕنەوت ونان لە هەرێمی كۆمپانیاكان..لەژێردروشمی دیموكراسی عەلمانیەكان..بۆ ڕائەكەن ئەی ڕۆڵەكان ئەم پرسیارە وەڵامی ڕوون ودیارە، نا عەدالەتی و گەندەڵی بێ پارە بێ كارە بێ زارە

 ڕۆیشتنیش دادت نادا هەرچەندە چاری ناچارە..چۆڵی مەكەن وڵات پێویستی پێتانە ئێوە دەڕۆن كوردستانیش پڕكراوە لەبێگانە

حوكمی ڕۆیشتن بۆ هەندەران: كەسێك بۆ خوێندن بڕوات و ئەو خوێندنە لەوڵاتەكەی خۆی نەبێت و وڵاتەكەشی پێویستی بێت وەك خوێندنی پزیشكی، دروستە بە مەرجێ‌ ئیمانەكەی لەدەست نەدات ئەگەر بۆ مەبەستی خزمەتكردن و بەرژەوەندی دین وژین بڕوات (كە ئەمەیان زۆر كەمە) دروستە وەك كۆچ كردنی صەحابەكانی پێغەمبەر (د.خ) بە فەرمانی بەڕێزیان بۆ حەبەشە و مەدینە كە ئەوكات بێ‌ باوەڕ بوون،(حەبەشە) گاور بوون وەك ئەوروپای ئەمڕۆ، خەڵكی مەدینەش تێكەڵە بوو لە بت پەرست و جولەكە ئەو كەسەی بەمەبەستی ژیان و پارە پێكەوەنان بڕوات (كە ئەمەیان زۆرینەیە)، ئەوە دروست نییە بڕوات مەگەر ئەو شوێنەی بۆی دەچێت خەڵكی موسوڵمانی لێبێت و لەگەڵ ئەوان بژی بەچاكی ئیسلامەتی و دیندارییان بۆ بكرێت ئەمەش كەمە (ابن تیمیە) فەرموویەتی:(ئەم كارە نەكەی باشترە چونكە خراپەكەی زیاترە لەچاكەكەی)، دیندارییەكەچاكترەو لەپێشترە لە دینار و دۆلار. جگە لە مانەی باسمان كرد حاڵەتی ناچاریشمان هەیە وەك چارەسەری نەخۆشی، یان بازرگانییەك كەبە خۆی نەبێ نەكرێ‌و هەر شتێكی تر كە ناچاری بێت دروستە. والله أعلم بالصواب هەرچۆنێ‌ بێ‌ دیاردەكە مەترسیدارە ئەوەتا پێغەمبەری پێشەوا (د.خ) بەرائەتی خۆی دەربڕیوە لەو موسوڵمانەی كە لە ناو موشریك و كافراندا دابنیشێ‌ و ژیان بباتە سەر وەك دەفەرموێ‌:(انا برئ ومن كل مسلم یقیم بین أظهر المشركین)رواه ابو داود والنسائی ئەمەش لەبەر سێ‌ هۆ موسوڵمان دروست نییە لەناو كافراندا بژیت : ئەو موسوڵمانە دینداری بۆ ناكرێت وەكو پێویست، لەبەر ڕێگەنەدانی یاسای ئەو وڵاتە، لە وانەیە بڵێی لەوێ‌ ئازادییە كەس ڕێگری لە نوێژ ناكات، بەڵام خۆ ئیسلام تەنها نوێژ نییە و پاشانیش ئەوەتا لە شوێنێكی وەك فەڕەنسا كە دایكی دیموكراسیەتە بەڵام حیجاب قەدەغەكرا چونكە نیشانەی ئافرەتانی موسوڵمانە دەی چۆن ئەتوانێ‌ بخوێنێ‌ ئەو كەسە لەوڵاتی خۆیدا دەتوانێ‌ دینداری بكات (هەرچەندە لێرەش گرفتی بۆدروست دەكرێ‌) بەڵام زۆر باشترە لە شوێنانی تر، چونكە وڵاتی ئیسلامە، جا ئەگەر بڕوانامەیەكیشی ببێت با خزمەتی وڵاتی خۆی پێ‌ بكات نەك وڵاتی بێگانە . موسوڵمانان پرژ وبڵاو نەبنەوە بە وڵاتانی كافردا لە بەر ئەوەی نەلەوێ‌ شتێكی ئەوتۆیان پێ‌ دەكرێ‌ بۆ ئیسلام وە وڵاتی خۆشمان چۆڵ دەبێت لە گەنج و لاوەكانمان كە پیاوی دواڕۆژی ئەم وڵاتەن، پێشینانیش وتویانە:

بەرد لە شوێنی خۆی سەنگینە گەر لەوێ‌ نەما بڕۆ بیبینە مەبەست ئەوانەن كە لێرەنینە لای مرۆڤی مەرد وەتەن شیرینە

هـ.بـ