چەند وەسیەتیكی گرنگ بۆ وتار بیژان

بەشی یەكەم – خاڵی دووەم

دووەم:- سیفەتی وتاری پیغەمبەر صلی الله علیە وسلم :

چەندە جوانە وتاربێژ هەڵوەستەیەك بكات و وردبینیەك بكات لەگەل وتاری پیغەمبەر صلی الله علیە وسلم و لەو سەروچاوەو كانیە رۆن و بێگەردە لێی هەلێنجێ‌ وەكو پیشەواو مامۆستایەك بۆ هەموان بۆئەم مەبەستە مامۆستای زانا ابن القیم رەحمەتی خوای لەسەربێ‌ چۆنیەتی شیوازی وتاری پیغەمبەرمان بۆ وەسف دەكات وپاشی ئەویش وتار چۆن بوە لەسەردەمی ابن القیم ، دەفەرموێ‌ : وتاری پیغەمبەر صلی الله علیە وسلم بریتی بوو لە تەقریر كردنی و شیكردنەوەی بنچینەی ئیمان بەخواو مەلائیكەو كتیبەكانی خواو پێغەمبەرانی خواو گەیشتن بە خواو باسی بەهەشت و دۆزەخ و خوا چی دیاری كردوە بۆ ئەهلی تاعەت و خۆشەویستانی خۆی و چی ئامادە كردوە لە سزا بۆ تاوانباران و لەری لادەران و دوژمنانی خوا، تا وتارەكەی پر دەكرد لە ئیمان و ناسینی خواو و نیعمەتەكانی خوا، نە وەك وەكو وتاربیژانی تر كە تەنها باس لەچەند شتیك دەكەن كە هەمو خەڵك تێدا بەشدارن وەكو گریان لەسەر ژیان و ترساندن بە باسی مردن ... كە ئەمانە نابیتە هۆی پەیابونی ئیمان لەناو دڵ، وە مانای یەكتاپەرستیشی تێدا نابێت و ناسینێكی تایبەتیشی نابێت بەڵكو هاندەر نابی بۆ خۆشەویستی خوا و ئارەزوی لیقای خوا بۆیە كاتیك لە وتارەكە دێنە دەرەوە هیچ سودیكیان وەرنەگرتوە تەنها ئەوە نەبێ‌ خەڵكینە هەموتان دەمرن و ماڵ و سامانتان دەبی بە میرات و ولاشەكانتان لەناو گۆر دەرزێ‌ و .... ئەرێ‌ چ ئیمانێك بەم وتارە دروست بوو ؟ چ یەكتاپەرستیەكی تێدا بە دی كرا؟ یان چ زانستێكی وەرگرت ئەوەی ئامادەی دانیشتنەكە بوە؟ ئەوكەسەی ورد بیتەوە لە وتارەكانی پیغەمبەر صلی الله علیە وسلم وتاری صحابەكان رەزای خوا لەسەریان بیت ئەوا دەبینی هەموی باس لە رۆن كردنەوەی وپیشاندانی ریگای یەكتاپەرستی و وباس كردنە لە سیفاتی خواو وبنچینە سەرەكیەكانی ئیمان و بانگەشەكردن بۆ لای خوا وباس كردنی نیعمەتەكانی خواو دروست كردنی خۆشەویستی خوا لە دڵی خەڵك چۆن خوایان خۆش بوێ‌ و باس لە زیكر و سوپاسی خواو خۆشەویست كردنی نیعمتەكانی خوا لەلای موسڵمانان لەو كات كە دەردەچن لە مزگەوت دڵیان پڕ بوە لە خۆشەویستی خوا، پاشان ماوەیەكی برد و سەردەمی پیغەمبەرایەتی دوور كەوتەوە وشەریعەت و فەرمانەكانی خوا تەنها بەنوسینەو هیچ مافی پێنادرێ‌ و وبەشكل و وێنە جوانیان رازاندەوەو كە ئەم جۆرە جوانكاریە نابی دەسكاری بكرێ‌ و وپێشەكی و پاشەكی وتارەكانیان هەموی بەرەوانبێژی و وجوانكاری وشەكان و گرنگی دان بە روالەتی نوسین و وتنەكەیدا و دور لە ناوەرۆك و راستی مەبەست لە وتاری هەینی . وەرە برای وتاربیژ با بەیەكەوە لە گەڵ زانای ناودار و بەناوبانگ و خواناس ابن القیم دابین بزانین لە كتابی زاد المعاد چۆن باسی وتاری پیغەمبەری بۆ ئیمە كردوە تا ببێ‌ بە بەرنامەو ریگا نیشاندەری ئێمە :

پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم چاوەروانی دەكرد تا خەڵكەكە كۆدەبونەوە ئینجا دەردەچوو بۆلای خەڵكەكە .

پاشان بەرەو مینبەر دەكەوتە رێ‌ كە مینبەرەكەی سێ‌ پایە بوە .

لەلای رۆژئاوای مزگەوت بوو نزیكی دیوار .

كاتێك بەسەر مینبەر دەكەوت رووی لەخەڵكەكە دەكرد و سەلامی لە خەڵكەكە دەكرد.

پاشان دادەنیشت و بیلال بانگی دەفەرموو .

كاتێك بیلال تەواو دەبوو لە بانگ دەست بەجێ‌ پیغەمبەر صلی الله علیە وسلم وتارەكەی دەخویندەوە بی ئەوەی فصل بكەویتە نیوان بانگ و وتارەكە .

روی لەخەلكەكە دەكر.

دەست پێكی وتارەكەی بە حەمدو سوپاسی خوا بوو بەو شێوەی شایستەی خوا بی

وە شەهادەی دەهینا لەوتارەكەی دا

وشەی – اما بعد- دەفەرموو .

لەكاتی وتارداندا چاوەكانی سوور هەڵدەگەڕا.

دەنگی بەرزدەكردەوە

توڕەبونی زیاتر دەبوو وەك ئەوەی خەڵكەكە بترسێنی لە هاتنی لەشكرێك .

زۆر زیكری خوای لە ناو وتارەكەی دا دەكرد

لە قسەكان كورت و پرمانای هەڵدەبژارد

خەڵكەكەی فێری بنچینەكانی ئیسلام دەكرد و بەهەشت و دۆزەخیانی بیر دەهێناوە و فەرمانی دەكرد بەتەقوای خوا باسی ئەو حاڵەتانەی دەكرد كە خوا پێی ناڕازیەو ئەو حاڵەتانەی خوا پێی خۆشەو پێی رازیە

هەندێ‌ جار وتارەكەی بە قورئان بوو سورەتی (ق) ی دەخوێندەوە زۆر جاران .

لەهەمو كاتەكان وتاری دەدا بە پێی پێویستی خەڵكەكە و بەرژەوەندی خەڵك .

فەرمانی بەچاكەو رێگری لە خراپە دەكرد و گەر پێویست با فێریكاری بۆیان دەكرد لەناو وتارەكەی .

هەندی جار وتارەكەی بریوە لەبەر پێویستی هاتۆتە پێش.

لە وتارەكەی بانگی كەسێكی كردبا ناوی دەهێنا .بە ناوەكەی .

لەكاتی زیكری خواو دوعا كردن بە پەنجەی شەهادە ئاماژەی دەكرد .

لەكاتی بێ‌ بارانی دوعای بارانی دەكرد و هەردوو دەستەكانی بەرز دەكردەوە

كۆتایی وتارەكەی بە استغفاركردن كۆتای پێ‌ دەهینا .

كاتێك لە وتارەكەی تەواو دەبوو دانیشتنیكی كورت و سوكەلە دادەنیشت وهەڵدەستایەوە بۆ وتاری دوەم وە نەهاتوە پیغەمبەر صلی الله علیە وسلم جگە لە وتاری هەینی دوو وتاری دابی و قیاسی جەژنەكان لەسەر وتاری هەینی هیچ رووی تێ‌ ناچێ‌]

بەزۆری وتارەكەی كورت بوەو هەندی جار بە پێی پێویستی خەڵك درێژی كردۆتەوە .

كاتیك تەواو دەبوو لە وتاری دووەم دەهاتە خوارەوەو نویژی بەو خەلكە دەكرد .

نوێژەكەی درێژ دەكردەوە سورەتی – الاعلی و الغاشیە – ی دەخویند یان – الجمعە والمنافقون – وە لەهیچ سەرچاوەیك نەزانراوە جگە لەم چوار سورەتەی خویندبی لە نوێژی هەینی .

كاتێك تەواو دەبوو دەگەڕایەوە ماڵەوە دوو ركات سونەتی دەكرد.

تا خاڵی سێیەم ان شاْ  الله و چەند تیبینیەكی گرنگ دەربارەی وتاری هەینی ..

 

هـ.بـالیسانی