چەند تێبینیەكی گشتی دەربارەی وتاری هەینی

بەشی یەكەم – خالی سێیەم و چوارەم:- 

  سێیەم: -چەند تێبینیەكی گشتی دەربارەی وتاری هەینی :-

بە زۆری وایە وتارەكانی هەینی لەسەرچاوەكانی ئیسلامەوە لە بانگەشەی بەكۆمەڵە بۆیە ئامێرێكی گەیاندنی كۆمەڵیە بەزمانی سەردەم وە مەرج نیە حەصر بكری تەنها لە لایەنی فیقهی بەلكو دەتوانری ببی بە راگەیاندن و گەیاندن، بۆیە یەكێ‌ لە وانەی كاری راگەیاندن دەكەن گوتویەتی : موسلمانان گرنگترین هۆكاری راگەیاندن و گەیاندنیان هەیە كە كاریگەری زۆر زیاتر لە راگەیاندنەكانی ترداكە ئەویش وتاری هەینییە ، یەكێ‌ لە زانایانی ئاینی  دەفەرموێ‌: با حكومەت دەست بگری بەسەر هەرچی راگەیاندن و رادیۆو تەلەفزیۆن و میدیا هەیە بەس تەنها وتاری هەینی بۆ ئێمە جێ‌ بهێلێ‌ ، گرنگی دەوری وتاری هەینی لەگەیاندنی پەیام بۆ بیسەران پێویست دەكا ئێمە ئاماژە بە چەند تیبینیەك بكەین لەمانە:

1.         دوبارە بونەوەی لەهەموو هەفتەیەكدا.

2.         بە زۆرییە واتە بە اجباری دەبی بێت چونكە لە ماڵەوە نویژی هەینی ناكریت واتە كاریگەریەكەی بۆهەموو ماڵیك دەروات .

3.         ئامادەبوان لەهەموو جۆرو چینێكن گەورەو بچوك و رۆشنبیرو جوتیارو كرێكار و خاوەن پیشەو پیاو و ئافرەت ...... بۆیە كاریگەری فراوانی دەبێ‌ كە چاوەدیری گشت چین و تویژەكی تیدا دەكریت .

چوارەم:- وتار و كێشە ئابوریەكان:-

لە لێكولینەوەیەكدا دەربارەی كاریگەری وتاری هەینی لە شارێكی گەورە لە وڵاتی میسر دەركەوت 78% ی خەڵكەكە زۆر كاریگەرن بە قسەی وتاربیژ و 71% ی خەڵكەكە مولتەزیمن بەردەوام بە قسەی وتاربیژ وە لەگەڵ یەكێك لە وتاربیژان رێككەوتن كەوا لەوتارەكەی دا باس لە ریبا بكات وە پیش باس كردنی سەرژمێریەك كرا هەروەها پاشی خوتبەكەش بە هەمان شێوە ئەنجامەكەی بەم شێوەیە بوو : 85%لە مانای ریبا تێدەگەیشتن و زانیاریان هەبوو لە سەری وە پاشی وتارەكە ریژەكە زیادی كرد بۆ 97%وە ئەوانەی دەیان زانی سزای ریبا چیە 33% بوون پاش وتارەكە بەرز بۆوە بۆ 94%وە ئەوانەی كە نیازی كاریان هەبو لە بانكەكان لە 50% بەرز بۆوە بۆ 64% وە 34%  ئامۆژگاری ریبا خۆرەكانیان دەكرد كە واز بینن لە ریبا كردن وە 31% هەوڵدەدەن بۆ بەرەنگاربونەوەی هەر كارێكی ریبەوی بێت . ئەمە بەڕاستی دەورو گرنگی وتاری هەینی پێچەوانە دەكاتەوە وگرنگیەكەی و دەورەكەی لەدەست دەدات، چونكە نابی مینبەر تاك لایەنە بیت چونكە زۆر جار كاریگەری سلبیشی دەبیت لەسەر نەفس لە روی كۆمەلایەتی و ئابوری و كەواتە دەبی رێگە چارەسەریشی هەبێت بۆی باس بكرێت بۆیە دەبێ‌ وتاربێژ ئاگاداری دیوی ناوەو دەرەوەی وتارەكە هەبیت وە شارەزابیت لە قورئان و سونە تا چۆن تاوانەكەی باس كردەوە چارەسەرەكەشی بۆ بدۆزیتەوە وە دەبی بزانی بەس تەنها قسە كردن نیە و جیهاد بی بەلكو دەبی شارەزابی چۆن بتوانی بیكا بە جیهاد وقسەی حەق كە لە پیناوی خوا بیت و چارەسەرەكەش باس بكات تا هەردولا بگریتەوە وە چۆن بتوانی رۆنی بكاتەوە وریگە چارە بدوزیتەوە .

 

 

هـ.بـ