ناوه‌كانی خوا ئه‌ی خودای گه‌وره خالقی هه‌مووان ناوت پیرۆزه له‌لای موسڵــــــمان نهوهونۆ ناوی بێـــــگهردت هه‌یه هه‌موو تهمـــــهنم قوربانی تۆیه ناوت [الله] یه تایبه‌ت به خوایه له كه‌س نه‌بوه‌و كه‌سی لێنایه ناوت [ره‌حمان]ه و دڵسۆزی بۆمان سوجده‌ت بۆ ئه‌به‌ین له‌گه‌ڵ موسڵمان ناوت [ره‌حیم]ه و ره‌حمانی بۆمان هه‌رتۆ به‌خشنده‌ی له هه‌موو كه‌سمان ناوت [مالك]ه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات پادشای هه‌موو مرۆڤ و ووڵات ناوت [قودوس]ه پاك و بێگه‌ردی له‌كاتی خه‌مدا به هانام كه‌وتی ناوت [سه‌لام]ه دووری له مردن تۆهانمان ئه‌ده‌ی له‌بۆ كاركردن ناوت [مٶمین]ه بێ زوڵم و سته‌م به‌س خۆت ئه‌زانی چییه مه‌به‌ستم تۆ [موهین]یشی چاودێری بۆمان له‌گه‌ڵ هه‌مووانی رۆحمت به قوربان ناوت [عه‌زیز]ه كه‌س نات به زێنێت كه‌س پێت ناوێرێ كه‌س نات مرێنێت ناوت [جبار]ه چیت بوێ ئه‌یكه‌یت لێی په‌شیمان نیت ئه‌و كاره‌ی ئه‌یكه‌یت [متكبر]ی به‌رزوو بڵندی تۆ تاكه خودای كه‌لام په‌سه‌ندی ناوت [خالق]ه درووستكهرمانی خاوه‌نی ئه‌رزو هه‌موو ئاسمانی ناوت [باریئ]ه تۆ دروستكه‌ری نه‌ك تۆ دروست بی له خۆڵی به‌ری [مصور]یشی تۆ وێنه كێشی له هه‌ندێ تاوان بۆمان ئه‌پۆشی ناوت [غفار]ه لێبورده‌ی بۆمان له كاتی تاوان هه‌ر تۆی هانامان روومان له تۆیه دڵمان مه‌شكێنه له كاری تاوان بمان ڕه‌نجێنه ناوت [قه‌هار]ه خاوه‌نی قه‌هری لێبورده‌ی بۆمان خۆت خاوه‌ن قه‌هری ناوت [وه‌هاب]ه به‌خشنده‌ی بۆمان ته‌نیا تۆ خودای گه‌وره‌و ته‌نیامان ناوت [رازیق]ه تۆ رۆزی ده‌ری بێ جیاوازیهكهت بێ زوڵم و زۆری ناوت [فه‌تاح]ه حاكمی بۆمان هه‌رتۆ دادوه‌ری خودای گه‌وره‌مان ناوت [عه‌لیم]ه تۆ زانا‌و دانای عیلمت به‌خششه بۆ هه‌موو دنیای ناوت [قابض]ه تۆ رۆح ده‌كێشی مرۆڤ له‌م دونییا خۆت رای ئه‌كێشی ناوت [باسط]ه تۆ بوژێنه‌ری یه‌ك خودا هه‌یه به‌بێ هاوه‌ڵی ناوت [خافض]ه بۆ سته‌م كاران تۆڵه ئه‌سێنی له بێباوه‌ران ناوت [رافع]ه پله به‌رز ئه‌كه‌ی هه‌ركه‌س دووعاكا بۆی قبوڵ ئه‌كه‌ی ناوت [موعیز]ه پایه ئه‌به‌خشی دوعای خێر ئه‌كه‌ین كه بمان به‌خشی ناوت [موذیل]ه بۆ هه‌ندێ كه‌سان پله ئه‌سێنی له زوڵم و زۆران ناوت [سه‌میع]ه گوێت له هه‌مووانه له‌و قسه‌و باسه‌ی كهكردوومانه ناوت [به‌صیر]ه هه‌موان ئه‌بینی چ له‌كاتی خێر یاخود خراپی ناوت [حه‌كه‌م]ه عادل و دانای دادوه‌ری بۆمان تۆ تاك و ته‌نیای ناوت [اللطیف]ه نه‌رم و نییانی لێبورده‌ی بۆمان هانام بۆت هانی ناوت [خه‌بیر]ه خه‌بیری دنیای لێمان ببوره تۆ تاك و ته‌نیای ناوت [حه‌لیم]ه تۆ خۆراگری به گوناهی به‌ند قه‌درت ناگۆری ناوت [عظیم]ه گه‌وره‌و بڵندی شایه‌نی سوجده‌و خاوه‌نی قه‌هری ناوت [غه‌فور]ه لێبورده‌ی بۆمان تۆ داپۆشه‌ری بۆ گشت تاوانمان ناوت [شه‌كور]ه بۆ هه‌موو كه‌سان چاكه كه‌میش بێ ئه‌ده‌ی پاداشتیان ناوت [عه‌لیی]ه به‌رزو بڵندی یه‌ك خودایه كه‌بێ هاوبه‌شی ناوت [كه‌بیر]ه تۆ باڵاده‌ستی له سته‌م كاران تۆگهلێ په‌ستی ناوت [حافیض]ه لێت وون نابێ هیچ ده‌لێمان خۆشبه كردمان كاری هیچ ناوت [موقیت]ه بۆ سته‌مكاران ئاگات له خۆت بێ ئه‌ی پیشه‌وه‌ران ناوت [حه‌سیب]ه ژماره‌ی خیرو شه‌ڕ ئه‌كه‌ی پاداشتی كه‌سی داد په‌روه‌ر ناوت [جه‌لیل]ه خاوه‌نی رێزی زۆر مهره‌بان و گه‌لێك ئه‌زیزی ناوت [كه‌ریم]ه رۆزی ده‌رمانی كه‌لامه‌كه‌ی تۆش ده‌وای دهردمانی ناوت [ره‌قیب]ه ئاگا‌و چاودێری خراپه نه‌كه‌ی ئاكای لێیه‌تی ناوت [موجیب]ه بۆ به‌نده‌ی هه‌ژار ئه‌وه‌ی نه‌توانی بیكا خێر‌و كار تۆ توانای ئه‌ده‌ی تاكو سه‌ركه‌وێ بۆكاری چاكه هه‌رگیز نه‌كه‌وێ ناوت [واسیع]ه خاوه‌نی سۆزی له‌لای موسڵمان گه‌لێ پیرۆزی ناوت [حه‌كیم]ه زانا‌و حاكمی بۆ سته‌م لێكراو هه‌رتۆ حه‌كمی ناوت [وه‌دود]ه زۆر خۆشه‌ویستی خاوه‌نی سۆز‌و به‌زه‌ی و هه‌ستی ناوت [مه‌جید]ه زۆر شكۆداری قه‌ت تۆ ناخه‌وی دایمه له‌كاری ناوت [باعث]ه بۆ رۆژی دوای باوه‌ری پێكه هه‌تاكو ماوی ناوا [شه‌هید]ه ئاگات لێمانه شه‌هاده بێنه ئا به‌م زوبانه ناوی تۆ [حه‌ق]ه حه‌زت له راسته ناهه‌قیت له‌لا گه‌لێ ناراسته ناوت [وه‌كیل]ه كه‌فیلی مرۆڤ بۆ ئه‌و كاران ئه‌یكا خۆی مرۆڤ ناوت [قه‌وی]ه به‌هیزو توانای خودا تۆ تاكی هی ههموودونیای ناوت [مه‌تین]ه هه‌رگیز نانه‌وی هه‌میشه زیندوی هه‌رگیز ناخه‌وی ناوت [والی]ه سه‌رپه‌رشیاری هه‌ركه‌س بیكاخیر تۆ ئه‌یكه‌ی دیاری ناوت [حه‌مید]ه بۆ موسڵمانان شوكری خوداكه له‌هه‌موو حاڵان ناوت [موحصی]ه تۆ ژمیریاری جێگه‌ی كافران دۆزه‌خه دیاری ناوت [مبدئ]ه دروستكهرمانی هه‌رتۆ پادشای ئه‌رزو ئاسمانی ناوت [موعید]ه له‌رۆژی دوای مردوو زیند ئه‌كه‌ی تاكو كۆتای پرسیار ئه‌كه‌ی لێی هی ئه‌و كارانه كه له‌سه‌ر زه‌وی به‌جێهێنانه جا ئه‌و كارانه‌ت پربێت له إیحسان یاخودگوناهـ و كرده‌وه‌ی نوقسان خوا بریار ئه‌دات مهنزڵگهت كوێیه به‌هه‌شته یاخود شین و ڕۆڕۆ یه ناوت [موحیی]ه ژیان ئه‌به‌خشی [مومیتی] واتا رۆحیش ئه‌كێشی هه‌موومان ئه‌مرین شایه‌نی خاكین موژده موسڵمان لای خودا پاكین ناوی تۆ [حه‌یه] واته قه‌ت نامری َ به‌رامبه‌ر به‌نده‌ی هه‌رگیز ناگۆڕێ خوای گه‌وره‌ی ئێمه هه ر ده‌وڵه‌مه‌نده قه‌ت ههژارنابێ واته [واجید]ه خاوه‌نی سه‌رجه‌م بونه‌وه‌رانه واتای [ماجد]ه ئه‌میش بزانه ناوی [واحید]ه تاكو ته‌نیایه هاوه‌ڵی نیه هه‌رخۆی خودایه ناوت [صمد]ه پێویستمان پێته ڕۆحم فیدات بێ ملم له‌ڕێته ناوت [قادر]ه به‌ده‌سه‌لاتی چیت بوێ ئه‌یكه‌یت خوێنم خه‌ڵاتی ناوی [مقتهدر] هه‌رمانای ئه‌مه به‌ده‌سه‌ڵات و گه‌لێك به‌ڕه‌حمه ناوت [موقده‌م]ه یارمه‌تی ده‌ری ڕزگارمان ئه‌كه‌ی له ده‌رده سه‌ری [مؤخر]یشی هه‌ربه‌ده‌ست تۆیه واتای دواخستن له‌هه‌موو جێیه ناوت [أول]ه تۆ یه‌كه‌م كه‌سی پێش تۆ كه‌س نه‌بوو واته بێكه‌سی ناوت [ئاخر]ه تۆ ئاخیر كه‌سی قه‌ت لهناوناچی بێ خزم و كه‌سی ناوت [ظاهیر]ه خوادیارهو هه‌یه به‌ڵگه‌ش مرۆڤه له‌هه‌موو جێیه وه [باطن]یشی نادیاری لێمان به قوربات بم ئاگات بێ لێمان خودای میهره‌بان به‌سۆزو ره‌حم ته‌نیا كه‌سێكی كه ئه‌په‌رستم ده‌رگای به‌هه‌شتم به‌روو كه‌ره‌وه خه‌م و په‌ژاره‌م له بیر به‌ره‌وه ناوت [والی]ه سه‌رپه‌رشتیاری ئاگات لێمانه لاته زانیاری [موته‌عال]یشی به‌رزو بڵندی هیچ خوای تر نییه بێ خوداوه‌ندی ناویشت [به‌ر]ه گه‌لێك به‌سۆزی له‌لای موسڵمان گه‌لێك ئه‌زیزی ئه‌ی خودای هه‌مووان ره‌حمان لێَكه به‌هه‌شت به‌نسیب هه‌موومان بكه [ته‌واب] و [عهفوش] یه‌ك مانای هه‌یه واتای لێبورد و ته‌وبه‌و لیقایه ناوت [مونته‌قیم] تۆله سێنه‌ری مافی هه‌ژارو نه‌دار وه‌رئه‌گری ناوت [ره‌ئوف]ه زۆر میهره‌بانی گشت خزم و دۆستم بێ به‌قوربانی [مالك و مولكیش] پاشای گه‌ردوونه ده‌سه‌لات داری إنسان و جنه ناوت [إكرامه] پاشان [زولجه‌لال] شكۆی تۆ به‌رزه قه‌شه‌نگ و جه‌مال ناوت [موقسیط]ه تۆ وه‌ری ئه‌گری مه‌زڵوم هه‌ركه‌س بێ هه‌قی وه‌ر ئه‌گری ناوت [جامع]ه بۆ ڕۆژی دوایی تۆكۆكهرهوهی گشت به‌نده‌كانی ناوت [غنی]ه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ی خودای گه‌وره گه‌لێ بڵندی تۆ [موغنی]شی بۆ هه‌موو كه‌سێ مولك ئه‌به‌خشێ به‌گشت مهبهسێ تۆ [مانع]یشی واته به‌ره‌به‌ستی ناهێڵت تاوان بێت به سه‌ربه‌ستی ناویشت [ضاره] بۆ كافره‌كان زیان ئه‌به‌خشی به‌خۆی و موڵكیان ناوت [نافع]ه سود به‌خشی بۆمان تۆ بێ هاوه‌ڵی خودای گه‌وره‌مان ناویشت [نور]ه واته رووناكی من ئه‌تپه‌رستم زۆر زۆر به‌پاكی رێپشانده‌ری بۆ به‌نده‌كانت ناوت [هادیی]ه خوای خوایهكانیت ناوت [به‌دیع]ه تۆ دروستكه‌ری ئاده‌م دروست بوو له‌خۆڵی به‌ری [باقی]شی واته نه‌مرو بڵندی [واریث]ی واته خۆت خوداوه‌ندی ناوت [ره‌شید]ه رێنوین كه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆ دروست كه‌ری ئه‌ی خودای گه‌وره تۆ [صهبور]یشی به سه‌بری له‌گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشی ئه‌ی خودای گه‌وره ره‌حمان و ره‌حیم لێمان ببوره نه‌مان كه‌ی جه‌حیم سه‌رله‌نوێ خوایه تاوانمان زۆره هه‌رچه‌نده ژییان گشتی ناسۆره تۆ ڕه‌حمانی خوا ده لێمان خۆشبه به‌ره‌و به‌هه‌شتی ئه‌و دنیاتم به |