ئه‌وه‌ی كه داعش نایه‌وێ پێتی بڵێ ! شوێن : پایته‌ختی ڕواندا ( كیجالی). پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ووڵات : هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی (توتسی) و (هۆتۆ). كات : كاتژمێر هه‌شت و نیوی ئێواره‌ی چواری ئه‌پریلی 1994 . چه‌ند خوله‌كێك دوای به ئامانج گرتنی سه‌رۆكی ڕواندی جۆفینال ئابریامانا به موشه‌كێك كه فڕۆكه‌كه‌ی كرده ئامانج كه خۆی و سه‌رۆكی بۆڕۆندی سیبیریان نتاریامیرا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌شی تێدا بوو، هه‌موویان كوژران . توندڕه‌وه‌كانی (هۆتۆ) تۆمه‌ته‌كه‌یان خسته پاڵ ئه‌ندامانی به‌ره‌ی نیشتیمانی كه یاخیبوه‌كانی ڕه‌گه‌زی (توتسی) بوون . هه‌موو ڕقه مێژووییه‌كان كۆكرایه‌وه و قێزه‌وه‌نترین كوشتارگه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م ڕویدا، میلیشیاكانی (هۆتۆ) به سه‌ركردایه‌تی (ئهنتڕا ههمهوی) له‌ماوه‌ی ته‌نها 100 ڕۆژا نزیكه‌ی 800 هه‌زاریان له ڕه‌گه‌زی (توتسی) كوشت!، ڕێگاكانی كوشتنی قوربانیان ڕاده‌ی ڕقی بكوژه‌كانی به‌ده‌ر ده‌خست (ده‌رهێنانی چاو به بزمار) (دڕاندنی سكی ئافره‌ته دوگیانهكان)، (له خاچدان)، (مل په‌ڕاندن)، جگه ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر په‌نجا هه‌زار ئافره‌ت و دواتریش زینده به‌چاڵ كردنیان. ڕۆمیۆ دالێر، سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌نه‌دی هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی بوو، چه‌ندین جار نامه‌ی بۆ سه‌ركرده‌كانی سه‌رووی خۆی نارد كه كوشتارگه‌یه‌كی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه، كه‌س وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، ئه‌و كات كۆفی ئه‌نان ئه‌مینداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو، چه‌ندین جار نامه‌ی "جفره"ی بۆ هات ده‌رباره‌ی كوشتارگه‌یه‌ك كه به‌ڕێوه‌یه، تكایه هێزێك بنێرن، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌بوو. كاتێكیش كوشتارگه‌كه ده‌ستی پێكرد، ئه‌مریكا گوتی كه هێز نانێرێ، به‌لجیكا هاونیشتیمانیانی خۆی كه 3500 كه‌س بوون به خێرایی گواسته‌وه، دواتریش دوای كوژرانی 10 سه‌ربازیان، ته‌واوی هێزه‌كانیشیان كه له چوارچێوه‌ی هێزی ئاشتی پارێزی نێو نه‌ته‌وه‌یی بوون، هه‌موویان كشێندرانه‌وه. هه‌موو ده‌رگاكان له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی (توتسی) داخران، له‌به‌ر چاوی جیهات زوڵمیان لێ ده‌كرا و كه‌س به‌رگری لێ نه‌ده‌كردن. وه‌ك دوایین ڕێكار، بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان سه‌لامه‌ت بێ، په‌نایان برده به‌ر كه‌نیسه‌كان، خۆ ئه‌مانیش و دوژمنهكانیشان هه‌ر (مه‌سیحی كاسۆلیكی)ن، به‌هیچ جۆرێك قه‌شه‌كان ته‌سلیمیان ناكه‌نه ده‌ست بكوژه‌كانیان، با له‌نه‌ته‌وه‌ی هۆتۆش بن، كاری له‌و جۆره ناكه‌ن، ئه‌مه گومان باشی (توتسی) یه‌كان بوو به‌رامبه‌ر كه‌نیسه‌كانیان، به‌ڵام ئه‌م گومان باشییه‌یان به هاوئاینهكانیان ته‌واو هه‌ڵه بوو، پیاوه ئاینییه مه‌سیحییه‌كانیش به‌شدارییان كرد له كوشتنی هاو ئاینه‌كانیان، ڕه‌گه‌زپه‌رستی پێش ئاین كه‌وته‌وه، كه‌نیسه‌كانیش به‌شدارییان كرد له كوشتن و ئازاردان. (ماری تیوبیستا مۆكاڕبیبی)، نمونه‌یه‌كه له‌و قه‌شانه كه به‌شداری تاوانه‌كانی جه‌نگی كرد، له 2006 حوكمی (سی) ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو. قه‌شه (ئهساناس سیرومبا)، ده‌رگای كه‌نیسه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌زاران كه‌س داخست له 16 ی ئه‌پریلی 1994، و میلیشیایه‌كانی بۆ بانگ كردن و به كه‌نیسه‌كه‌وه به‌سه‌ریاندا ڕوخاندن، كه‌مێك قورتاریان بوو، ئێستا سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر ده‌بات. (فڕانسۆ بازاڕمبا)، قه‌شه‌یه‌كی دیكه، له دادگاری فیللهندی تاوانی كوشتنی 300 كه‌سی به‌سه‌ر ساغ بۆوه ، له‌گه‌ڵ تاوانی دیكه‌ش، 80 كه‌س له ڕواندا و ته‌نزانیا هاتن بۆ شایه‌دی دان له‌سه‌ری، دادگایی كردنه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلاری تێچوو، ئه‌میش سزای هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر ده‌بات. یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی قوربانیان له‌ناو كه‌نیسه‌كان كوژران، له كه‌نیسه‌یه‌ك 4 هه‌زار ده‌كوژرێ و له‌وه‌ی دكه پێنج ، له‌یه‌كیان خه‌ڵك ده‌سوتێنرێ و له‌یه‌كیان ئازار ده‌درێن، سه‌ر ده‌په‌ڕێنرێ و په‌له‌كان لێ ده‌كرێنه‌وه. له‌ناو ئه‌م شه‌ڕ و كوشتارانهدا، مسوڵمانه‌كان تاكه چین بوون كه به‌شداری شه‌ڕیان نه‌كرد، وتاربێژه‌كان له مزگه‌وته‌كان به ئاشكرا دژی شه‌ڕ و كوشتار وتاریان ده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌یان له هۆزی (هۆتۆ) بوون، ئه‌گه‌ر چی مسوڵمانه‌كان له دوو كۆمه‌ڵه‌ی سیاسی جیاواز دا بوون، به‌ڵام هه‌موو جیاوازییه‌كانیان وه‌لا ناو لایه‌نگیری كه‌سیان نه‌كرد، كۆمه‌ڵی مسوڵمانان مزگه‌وت و ماڵه‌كانیان كردنه‌وه بۆ هۆزی توتسیه مه‌سیحییه‌كان، ئه‌گه‌ر چی له ڕادیۆیه ناوه‌خۆییه‌كان داوا له مسوڵمانان ده‌كرا كه (به‌رازه‌كان)ـیان ته‌سلیم بكه‌ن، مسوڵمانه‌كانیش به‌و هۆكاره توشی كێشه هاتن، ته‌نانه‌ت لێشان كوژرا، به‌ڵام له هه‌ڵوێسته جوامێرانهكانیان لایاننهدا. (مسوڵمان به‌شداری كوشتارگه‌كانی نه‌كرد چونكه مسوڵمانه، په‌یوه‌ندی برایه‌تی نێوانیان له هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی هۆزی و ڕه‌گه‌زی باڵاتر بوو) ئه‌وه وشه‌كانی (باستۆر بتسمۆنجۆ) بوو، كه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ڕواندا بوو دوای ڕهشهكوژییهكان. ڕێژه‌ی مسوڵمانان پێشتر له ڕواندا 5% تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یان به‌رز بویه‌وه بۆ 15%، له كۆی گشتی دانیشتووانی ئه‌و وڵاتی كه 8.5 ملیۆن كه‌س ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌رده‌لولی مسوڵمان بوونه، ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ دوو هێنده‌و نیو به‌رز بویه‌وه، گه‌یشته 500 مزگه‌وت، نیۆڕك تایمز ئه‌وكات بابه‌تێكی بڵاو كرده‌وه له ژێر ناو و نیشانی : (Since 94 Horror Rwandans Turn Toward Islam) له‌وه‌ته‌ی ترسه گه‌وره‌كه‌ی 94 ڕواندا به‌ره‌و ئیسلام ده‌ڕوا. به پێی سه‌رژمێری ساڵی 2002 ڕێژه‌ی مسوڵمانانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتۆته 30% ، له‌كاتێكدا كه یه‌كه‌م گه‌یشتنی مسوڵمانان بۆ ئه‌و وڵاته ساڵی 1901 بوو، وه یه‌كه‌م مزگه‌وتیش ساڵی 1913 دروست كرا. سه‌رۆكی ڕواندا داوا له مسوڵمانان ده‌كا كه ڕه‌وشه‌نبیری یه‌كتر قه‌بوڵكردن فێری مه‌سیحییه‌كان بكه‌ن، ئه‌و كات موفتی ڕواندا (ساڵح هابیمانا) به‌و ڕۆڵه هه‌ستا و كۆنگره‌ی به‌ست و بابه‌تی بڵاو كرده‌وه، ڕێژه‌ی زیاتری ڕواندییهكان كه له كوشتارگه‌كه قورتارببون، به‌ره‌و ئیسلام ده‌هاتن. پێت ده‌ڵێن كه ئیسلام له‌سه‌ر كه‌لله‌سه‌ره‌كان بنیان نراوه، پێت ده‌ڵێن كه شمشێر چه‌كه، پێت ده‌ڵێن به كوشتن نه‌بێ دین بڵاو نابێته‌وه، چه‌ندین جار بۆت دوباره ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و ئیسلامه به مل په‌ڕاندن نه‌بێ كه‌س ئیمانی پێ ناهێنێ، چه‌ندین شتی زیاتریشت پێ ده‌ڵێن. به‌ڵام ئه‌وان خۆیان ده‌دزنه‌وه له‌وه‌ی كه پێت بڵێن كه گه‌وره‌ترین لێشاوی مسوڵمان بوون له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م به هۆی گه‌لی ڕواندی سته‌ملێكراوه‌وه بوو، به‌هۆی كوشتن و ته‌قاندنه‌وه نه‌بوو، به‌هۆی خۆته‌قاندنه‌وه و تێكدان نه‌بوو، به‌هۆی ئه‌و گه‌له به هیوایه بوو كه چه‌كی به‌رز نه‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سته‌مه‌ی كه لێشی كرا، كاتێكیش كوشتارگه‌كه ڕویدا ئه‌وه هه‌لی تۆڵه كردنه‌وه هات، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوێنی دوژمنداری مسوڵمانانیان ده‌كرد، ئێستا مسوڵمانان ده‌پارێزن، ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا مسوڵمان ده‌بن!، بوونه پردێك كه ئه‌وه‌ی خوێن پساندی، ئه‌وان گرێیان داوه، جیهادیان كرد، به‌ڵام به پێنوس و په‌ڕاو، به بانگی مزگه‌وته‌كان و به بانگه‌وازی ئاشتی خوازی. له‌گه‌ڵ ئه‌و لێشاوه مسوڵمان بوونه‌ی كه به‌هۆی گه‌لی ڕواندی ئاشتیخوازه‌وه بوو، سومعهیهكی گه‌له‌ك چاكی وه‌رگرت له‌و به‌ر بۆ ئه‌م به‌ری گۆی زه‌وی، له‌به‌رامبه‌ریدا به‌هۆی تاوانه‌كانی داعش چه‌ندان له شوێنكه‌وتوانی ئیسلام واز له دینه‌كه‌یان ده‌هێنن، ئه‌وانه‌ش كه نیازیان وابوو مسوڵمان بن، په‌شیمان بونه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گومانه‌ش كه له‌سه‌ر دینه‌كه دروستیان كرد. پێش خه‌ڵكی دیكه ئێمه پێویستیمان به‌وه‌یه كه بۆ تێگه‌یشتن و بیرهاتنه‌وه‌ی چۆنییه‌تی ئیسلام، هه‌ڵوێستی مسوڵمانانی ڕواندا بهێنینه پێش چاومان، ئه‌و تۆزه‌ی كه داعش خستویه‌تیه سه‌ر ئیسلام، ئێمه لایبهین، له‌گه‌ڵ ئێشی ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ی كه ڕویدا، پێویسته هه‌موو مسوڵمانێك شانازی به‌وه بكات كه برایه‌كانی له ڕواندا كردویانه. تیرۆریست نین، نهشبوین، له‌وه‌ته‌ی كه په‌یامه‌كه دابه‌زیوه‌ته سه‌ر پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ش كه دونیا تێك ده‌چێت، با داعشه‌كانیش پێیان ناخۆش بێت. ن : عه‌بده فاید- جریده الشروق و. به‌ده‌ستكارییه‌وه : موحه‌ممه‌د مه‌لا سعدالدین |