بزن بوو مانگا نەبوو

جەعفەر گوانی
ئەو پیاوە ناوی محەمەد ئەخلاقە، تەمەنی ٥٠ ساڵە، خەڵکی هیندستانە، لە پارێزگای ئۆتار برادیش لە شوێنێك دادەنیشێت تەنها دوو ماڵیان موسڵمانن، لە نێوان ٦٠٠٠ هیندۆسی، رۆژی ٢٩ی دیسێمبەر لەو کاتەی ئەو لەگەڵ خانەوادەکەی لە شیرنەخەو دایە، ‌هیندۆسەکان هێڕش دەکەنە سەری، بە بەردو دارو شمشێر لێی دەدەن، تۆمەتباری دەکەن بەوەی لەو رۆژەدا چێرەکی کوشتیتەوەو گۆشتەکەی لەگەڵ خانەوادەکەی خواردووەو، ئەوەی دیکەشی لە سەلاجەکە خەزن کردووە، هەرچەندە هاوار دەکات، بەڵام گوێی لێ ناگرن، چونکە ئەگەرچی هیندۆسیش نییە، بەڵام بۆی نییە گۆشتی مانگا بخوات، تا دواجار ماڵەکەی تێك دەشکێنن و، شەهیدی دەکەن و، دایکە پیرو کوڕە ٢٢ ساڵیەکەش بە دارکاری راپێچی دەرەوە دەکەن. سەرۆکوەزیرانی هیندستانیش تا یەك هەفتە هیچ قسەی نەکرد، ئەو کاتیش تەنها گووتی جێگەی نیگەرانییە.
سەیر لەوەدایە دواتر پۆلیس تەرمی محەمەد ئەخەلاقیان بردە شیکاری پزیشکی، دوای ٣ مانگ، رۆژی (3١/12/2015) ئەنجامەکەی دەرکەوت، کە سەلاجەکەی محەمەد ئەخەلاق، هەروەها ماعیدەو گەدەکەشی گۆشتی بزنیان تێدا بووەو، ئەو رۆژە بە هیچ شێوەیەك گۆشتی چێڵیان نەبووە.
لە روانگەی ئیسلامەوە، موسڵمانان بە هیچ شێوەیەك بۆیان نییە ئەو خواردنانە لە ئەهلی دینەکانی تر قەدە‌غە بکەن کە پێیان دروستە، با لە ئیسلامیشدا حەرام و قەدەغەکراو بێت، هەر بۆیە دروست نییە گۆشتی بەرازیش لە ناوچە مەسیحینشینەکان قەدەغە بکرێت بە بیانووی حەرامی.
ئەوەندەی دەزانین: ئەگەر ئەو رووداوە موسڵمانێك ئەنجامی دابا، ئێستا هەموو دونیا باسی دەکردو، یەکسەر تەبغەی تیرۆرییان پێوە دەناو، (لەوانەبوو!!) راگەیاندنەکانی ئێمەش بە میوانداری شرۆڤەکارانی سیاسی و فیکری و رۆشنبیری بازاڕیان گەرم کردبا.
 
 
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=4734