شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
به بۆنه‌ی یادی پیرۆزی شه‌وڕه‌وی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان مه‌راسیمێكی یادكردنه‌وه‌ی له مزگه‌وتی پێشه‌وا سازكرد.
دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، وتاری هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی زانایان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران پێشكه‌ش كران، كه تیایاندا وێڕای پیرۆزبایكردن له موسڵمانانی كوردستان، باسیشیان له گه‌وره‌ی و پیرۆزی ئه‌م یاده كرده‌وه و ئاماژه‌شیان به بایه‌خدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له به‌رزراگرتنی یادو بۆنه ئاینییه‌كان، كه بوونه‌ته به‌شێك له كولتوری نه‌ته‌وه‌یمان و هیواشیان خواست ئه‌م یاده ببێته فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ پاراستنی ئه‌زموونی سیاسیی كوردستان.
به چه‌ندین سروود و ستایشی ئایینی مه‌راسیمه‌كه درێژه‌ی كێشا، هاوكات له قه‌زا و ناحیه‌كانی سنوره‌كه به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران چه‌ندین مه‌راسیم و یادكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌م بۆنه‌یه‌وه سازكران.
|