چیرۆكى ره‌جم كردنى مه‌یمونه‌كان له سه‌حیحى بوخاریدا لێكدانه‌وه‌ى درووست چییه بۆ ئه‌و ریوایه‌ته‌ى كه له سه‌حیحى بوخارى هه‌یه، ده‌ڵێت : (كۆمه‌ڵێك مه‌یمونم بینی به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كێكیان زیناى كردبوو، ره‌جمیان كرد و منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وان ره‌جمم كرد) ئایا ئاژه‌ڵان زینا ده‌كه‌ن و ره‌جم ده‌كرێن؟ ژیری چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م ریوایه‌ته یه‌كده‌گرێته‌وه؟ ئه‌م ریوایه‌ته هه‌روه‌ك دیاره‌ى قسه‌ى پێغه‌به‌ر نییه، هه‌روه‌ك قسه‌ى هیچ كام له هاوه‌ڵانیش نییه، به‌ڵكو قسه‌ى شایه‌تحاڵه‌كه "عه‌مرى كورى مه‌یمون"ـه، كه ئه‌بو عه‌بدوڵڵاى كوفییه، ساڵى ( 74ك) وه‌فاتى كردووه، له سه‌رده‌مى جاهیلییه‌ت ژیاوه و مسوڵمانیش بووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى نه‌بینیوه، له هاوه‌ڵان ناژمێردرێ، كه‌واته ئه‌و ریوایه‌ته قسه‌ى یه‌كێكه له تابیعینهكان. زانراوه كه ته‌نها ئه‌و قسه و ره‌فتارانه‌ى كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌گێردرێنه‌وه ده‌گه‌نه پله‌ى سوننه‌ى نه‌به‌وى و به‌ڵگه‌ى ئه‌حكامه شه‌رعییه‌كانن، هه‌رچى ئه‌و گوفتار و ره‌فتارانه‌ى كه له یه‌كێك له تابیعییه‌كان ده‌گێردرێته‌وه، هیچ واجب نییه ئیمان پێیان، وه ناگه‌نه ئاستى سوننه‌ى نه‌به‌وى. ئه‌گه‌ر له‌وانه‌ى سه‌ره‌وه گه‌یشتین، ده‌زانین كه گومان كردن له وته‌ى تابیعینێك كێشه‌ى نییه، وه كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر هه‌ن بۆى، واته گومان درووست كردن بۆ ئه‌و ریوایه‌ته و بۆ ئه‌و كرداره‌ى كه له‌نێوانى مه‌یمونه‌كان رویداوه شتێكى ئاساییه، یان بۆ ئه‌وه‌ى كه ده‌كرێ عه‌مرى كورى مه‌یمون وا تێگه‌یشتبێ كه ئه‌م مه‌یمونانه به‌هۆى زیناوه ئه‌م مه‌یمونه ره‌جم ده‌كه‌ن، كه‌چى له‌حه‌قیقه‌تیشدا وا نه‌بێ، به‌دڵنیاییه‌وه كه عه‌مرى كورى مه‌یمون له زمانى مه‌یمونه‌كان نه‌ده‌گه‌یشت، به‌ڵكو به گومانى خۆى ئه‌م قسه‌یه‌ى كردووه، زۆر ئاساییه كه له (گومان)ـێك له‌گه‌ڵ تابیعییهك نه‌بین. ئیبنو قوته‌یبه‌ى دینهوهرى له وه‌ڵامى ئه‌وانه‌ى كه گاڵته به ریوایه‌ته‌كان ده‌كه‌ن، له (تأویل مختلف الحدیث، لا : 255-256) ده‌لێ : ئه‌وانه ده‌ڵێن كه ئێوه ریوایه‌تێك ده‌گێرنه‌وه كه مه‌یمونێك ره‌جم كراوه له‌سه‌ر زینا، ئێمه‌ش ده‌ڵێین: ئه‌و ریوایه‌ته نه قسه‌ى پێغه‌مبه‌ره و نه قسه‌ى یه‌كێك له هاوهڵانییهتى، به‌ڵكو له عه‌مرى كورى مهیمونهوهیه، له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵه مه‌یمونێكى دیبێ كه یه‌كێكیان ره‌جم ده‌كه‌ن، ئه‌ویش وا تێگه‌یشتووه كه زیناى كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ره‌جمى ده‌كه‌ن، ئه‌و كاره كه‌س نایزانێ مه‌گه‌ر به گومان نه‌بێ، چونكه مه‌یمونه‌كان باسى خۆیان ناكه‌ن، ده‌رباره‌ى خۆیان نادوێن، ئه‌و كه‌سه‌ى كه مه‌یمونێك ده‌بینێ له‌گه‌ڵ یه‌كێكى دیكه جووت ده‌بێ، نازانێ كه زینای كردووه یان نا، له‌وانه‌یه به‌هۆى به‌ڵگه‌یه‌كه‌وه كه ئێمه نایزانین عه‌مر زانیبێتى كه زیناى كردووه، چونكه هیچ گیاندا‌رێك وه‌ك مه‌یمون زینا كار نییه (په‌ندێكى عه‌ره‌بییه)... گیانداران زۆر جاران سزاى یه‌كترى ده‌ده‌ن، لێك ده‌ده‌ن و یه‌كترى بریندار ده‌كه‌ن، و شوێنى یه‌ك ده‌شكێنن. ئیبنو عه‌بدولبه‌ر له (الاستیعاب، 3/1206) ده‌ڵێ: ئه‌و ریوایه‌ته لاى كۆمه‌ڵێك له زانایان ره‌تكراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زیناى داوه‌ته پاڵ گیاندارانێك كه ته‌كلیفیان له‌سه‌ر نییه، وه جێبه‌جێ كردنى حه‌د له‌سه‌ر گیانداران. ئه‌و وتانه‌ى پێشوومان هه‌مووى له ئه‌گه‌رى درووست بوونى رشتهى ریوایهتهكهو هاوته‌ریب بوونى له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانى بوخارى له سه‌حیحه‌كه‌یدا هێنایه‌وه، واته ئه‌و گوتانه‌ى پێشوو له حاڵه‌تێكدایه كه ریوایه‌ته‌كه به سه‌نه‌دێكى بێ كێشه تا عه‌مرى كورى مه‌یمون چوبێ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانى بوخاریش بوبێ. ئه‌ى ئه‌گه‌ر زانیت كه بوخارى هه‌ر له ناوى كتێبه‌كه‌ى دا دیاره كه ته‌نها ئه‌و ریواتانهى كه سه‌حیحن و موسنهدن له حاڵ و دۆخى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا، ته‌نها ئه‌و ریوایه‌تانه له‌سه‌ر مه‌رجى ئه‌ون؟ یانى ئه‌و ریوایه‌ته‌ى كه هێناویه‌تیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنێ كه عه‌مر سه‌رده‌می پێش ئیسلامه‌تى بینیوه، له‌سه‌ر مه‌رجى خۆى نییه و ریوایه‌تێك نیه به‌هۆیه‌وه گومان له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ى بوخارى درووست بێ!. ئه‌وجا هه‌ندێك له زانایانیش ریوایه‌ته‌كه به‌هۆى (نه‌عیمى كورى حه‌مماد)ـه‌وه به لاواز له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، بوخارى هیچ حهدیسێكى موسنهدى له‌وه‌وه نهگێچاوهتهوه، ته‌نها ئه‌و حه‌دیسانه نه‌بێت كه (موعه‌لله‌ق)ـن، یانى هیچ حه‌دیسێك له سه‌حیحى بوخاریدا نابینى كه نه‌عیم ریوایه‌تى كردبێ و بگاته پێغه‌مبه‌رى خوا، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و حهدیسانهن كه نمونه‌ى ئه‌و ریواتهن كه ئێمه باسى ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها ریوایه‌ته‌كه دیسان به‌هۆى (هوشهیمى كورى به‌شیرى واسیتى)یه‌وه لاواز كراوه، ئه‌و ته‌نها ئه‌و ریوایهتانهى لێ به سه‌حیح داده‌نرێ كه بڵێ بیستوومه، له‌و ریوایهتهش نه‌یگوتوه بیستوومه، ئه‌میش رشتهى ئه‌و ریوایه‌ته هه‌یه و دیسان به‌هۆیه‌وه به لاواز دانراوه. ئه‌وجا بوخارى ئه‌م ریوایه‌ته‌ى بۆ ئه‌وه نه‌هێناوه‌ته‌وه كه ئیسپاتى ئه‌وه بكا كه ره‌جم هه‌یه، ئه‌ها گیاندارانیش ره‌جمى یه‌كترى ده‌كه‌ن!، نه‌خێر به‌ڵكو هه‌روه‌ك قورتوبى (الجامع لاحكام القرا‌ن، 1/442) ده‌ڵێ : بوخارى ئه‌و ریوایه‌ته‌ى بۆ به‌ڵگه‌ى ئه‌وه هێناوه‌ته‌وه كه بیسه‌لمێنێ عه‌مرى كورى مه‌یمون جاهیلییهتیشى بینیوه، بوخارى گوێى نه‌داوه‌ته ئه‌و گومانه‌ى كه عه‌مر له جاهیلییه‌تدا بردویه‌تى. ئه‌لبانیش ره‌تى ئه‌م ریوایه‌ته‌ى كردۆته‌وه به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه عه‌مر چۆنى زانى كه ئه‌م گیاندارانه بۆ ئه‌وه ره‌جم ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له‌وان زیناى كردووه؟ (بروانه : مختصر صحیح البخاری، الالبانی، 2-535). دواتر به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه ریوایه‌ته راست نییه چییه؟ له جیهانى گیانداران سه‌مه‌ره‌ى جۆراو جۆر هه‌یه، ئه‌ها مێروله‌كان یه‌كێكیان له‌خۆیان كوشت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه درۆى له‌گه‌ڵ كردوون؟ خۆ ئه‌وه به تاقى كردنه‌وه سه‌لماوه!، ئه‌وانه‌ى كه ئه‌گه‌رى درووستى ریوایهتهكهیان داناوه زۆرن، ئیبنو حه‌جه‌ر له (فتح البارى،7-161) روونى كرۆته‌وه. بۆ وه‌ڵامى ئه‌وه‌ش كه ئه‌م ریوایه‌ته باسى ئه‌وه ده‌كات كه گیانداران ته‌كلیفیان له‌سه‌ر نییه، چۆن یه‌كترى ره‌جم ده‌كه‌ن؟ ئیبنو حه‌جه‌ر وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ كه مه‌رح نییه ئه‌و وێنه‌یه كه وه‌ك زینا وایه و ئه‌و كرداره‌ش كه وه‌ك ره‌جم وایه، له‌حه‌قیقه‌تدا وابن، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێى چووه واى ناولێنراوه، بۆیه ناكرێ به‌و ریوایه‌ته به‌ڵگه‌ى ئه‌وه بهێنرێته‌وه كه ته‌كلیف له‌سه‌ر گیاندارهكانه (فتح الباری،7/160). هه‌ندێ له زانایانیش هاتون لێكدانه‌وه‌ى جۆراو جۆریان بۆ ریوایه‌ته‌كه كردووه كه راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌و ریوایه‌ته ئه‌وه‌نده هه‌ڵناگرێ، له حاڵه‌تى ئه‌وه‌ى كه ریوایه‌ته‌كه درووست بێ و عه‌مر ئه‌و قسه‌یه‌ى كردبێ ئه‌وه شتێكى گێراوه‌ته‌وه كه بینیویه‌تى و گومانى بردووه كه به‌و جۆره‌یه كه ده‌یگێرێته‌وه، له‌حاڵه‌تى ئه‌وه‌ش كه ریوایه‌ته‌كه درووست نه‌بێ به‌هۆى لاوازى نوعه‌یم و هوشهیمهوه ئه‌وه كێشه‌كه ده‌ره‌وێته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ریوایه‌ته‌كه مه‌رجى بوخارى له‌سه‌ر جێبه‌جێ نابێ. |