له میانه‌ی وتارێكیدا، كه له مه‌راسیمی ژنهێنانی به‌كۆمه‌ڵ پێشكه‌شی كرد، موفتی سعودیه به‌ڕێز شێخ عه‌بدلعه‌زیز عه‌بدوڵڵا ئال شێخ گه‌وره موفتی ئه‌و وڵاته هۆشداری دا، به‌وه‌ی كه ژن نه‌هێنانی گه‌نجان ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی تاوان له كۆمه‌ڵگه‌دا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كرد، كه هاوكاری بنوێنن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان زوو ژن بهێننو راشیگه‌یان: كه پێویسته خه‌رجی ئه‌و پرۆسه‌یه كه‌م بكرێته‌وه تا گه‌نجان بتوانن گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن.
به پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی(وه‌ته‌ن)ی سعودی، گه‌وره موفتی سعودیه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی خاوه‌ن تایبه‌ت مه‌ندی خۆیه‌تی، له‌وه‌ی كه ده‌بێ گیانی هاوكاری‌و به‌زه‌یی پێك هاتنه‌وه‌و خێر‌و چاكه له‌ناویاندا هه‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی باس كردووه: كه پرۆسه‌ی پرۆسه‌ی ژن هێنان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له ئیسلامدا، له‌سه‌ری هه‌مووشیه‌وه گرنگیه بۆ گه‌نج، كه بتوانێ به‌و هۆیه‌وه خۆی له خراپه بپارێزێ، جا هه‌ركاتێ ئه‌و مه‌رامه هاته جێ، ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ش تاوانی له‌ناو كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌م ته‌رحه‌ی شێخی ناوبراو له میانه‌ی به‌ژداری كردنی هات، له خولی پێنجه‌می ژنهێنانی به‌كۆمه‌ڵ، كه كۆمه‌ڵه‌ی خه‌یری بۆ هاوكاری ژنهێنانو چاودێری خێزان بۆ (200) كچ‌و كوڕی پارێزگای تائیفی وڵاتی سعودیه‌ی ئه‌نجامدا، كه پارێزگاری ئه‌و شاره‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زای ئه‌و وڵاته‌و چه‌ندین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی فه‌تواو به‌رپرسی ئیداری ئاماده‌ی بوون.
|