زانایانی ئاینی له‌كوردستان و ته‌مه‌نێكی پڕ سه‌روه‌ریان

ئه‌مرۆ (46)ساڵ تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كیتی زانایانی ئیسلامی كوردستان،دامه‌زراندتی ئه‌ورێكخراوه‌ زه‌روره‌تێكی مێژووی بووبۆلكاندنی باڵی ئاینی له‌گه‌ڵ باڵه‌نه‌ته‌وییه‌كه‌ی، كه‌توانی له‌ڕێگای ئه‌م رێخراوه‌ ته‌كانێكی زیاتربداته‌ گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری ونه‌ته‌وه‌یی كه‌ئه‌وساقۆناغی شۆرشگیری وبه‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان بوو،شتێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كه‌زانایانی ئاینی له‌كوردستان رۆڵ وپێگه‌ی دیاروبه‌رچاویان هه‌بووه‌له‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان.

 

هه‌میشه‌ خه‌مخۆروپێشه‌نگی ئاین په‌روه‌ری ونیشتمان په‌روه‌ری بوونه‌له‌كوردستان، بۆیه‌هه‌رده‌م بوێرانه‌وخۆنه‌ویستانه‌رابه‌رایه‌تی شۆڕشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كوردستانیان كردووه‌، قه‌ت له‌مردن وئه‌شكه‌نجه‌وله‌په‌تی سێداره‌ش سڵیان نه‌كردووه‌، پۆل پۆل به‌ره‌و تاریكای زیندانه‌كان  ومه‌رگ رۆیشتوونه‌،هه‌رله‌شیخ ئیبراهیمی ده‌لۆ وشیخ سه‌عیدی پیران وشیخانی نه‌هری وشیخ عبدالسلامی بارزانی وشیخ مه‌حمودی مه‌لیك وقازی محمد وملامسته‌فا بارزانی،هه‌زاران كه‌ڵه‌ شاعیروه‌ك نالی ومه‌حوی وهه‌ژاروهیمن ودلدارو بێكه‌س وقانع وجه‌زیری واحمدی خانی مه‌لاومێزه‌ر به‌سه‌ربوون.

 

وه‌هه‌زاران فه‌رمانده‌له‌شۆرشه‌كانی رابردوو وه‌ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت چه‌ك له‌شانن وچه‌ك له‌شان بوون،سه‌نگه‌ر شكێنی دوژمن بوون ،هه‌زاران زانامان شه‌هیدبوون له‌پێناوی ئازادی گه‌ل ونیشتمان كه‌تاهه‌تایه‌ كوردومرۆڤایه‌تی شانازیان پێوه‌ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدایادی (46)ی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌مانه‌،ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ك شه‌ڕێكی نه‌خوازراوو نه‌گریسی بیرتاریكه‌كانی تیرۆریستانی داعش به‌رۆكی گرتووین، له‌لایه‌كی تر ده‌وڵه‌ته‌زلهێزه‌كانی جیهان، له‌سه‌رسفره‌وناوماڵی كورد، ته‌سفیه‌ حسابی خۆیان ده‌كه‌ن.

 

وه‌له‌لایه‌كی تر له‌ئه‌مرۆخرابتر نێوماڵی كورد وێرانتر نه‌بووه‌ونابێت، وه‌له‌هه‌موویان كه‌مه‌رشكێنتر قه‌یرانه‌ دورودرێژبووه‌كه‌ی كوردستانه‌،خۆزگه‌مان ده‌خواست هه‌رچی زانای ئاینی به‌رێزه‌ خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌م رێكخراوه‌ زانیبایه‌ ،،ماڵی هه‌موان بوایه‌، چه‌تری هه‌موان بوایه‌.