راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له كاروباری ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه و رۆلی مامۆستایانی ئاینی، پێش نیوه‌رۆی ئیمرو 12/7/2010 شاندێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه پێكهاتبوو له به‌رێزان معروف محمد غریب پشكینهری گشتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و مه‌لا رسول نادر راوێژكاری وه‌زاره‌ت بهیاروهری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران سه‌ردانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد.
له دانشتنێكدا باس له رۆل و كاریگه‌ری زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه كرا، و جه‌خت كرایه‌وه له سه‌ر پێگه‌ی زانایانی ئاینی و وشیار كردنه‌وه‌ی موسلمانان له دیاریده نامۆیه‌كان ، و جه‌ختیش كرایه‌وه له هه‌ماهه‌نگی نیوان یه‌كێتی زانایان و بهرێوهبهرایتیهكانی ئه‌وقاف.
|