کورد دوێنێ و ئه‌مڕۆ له‌ هه‌مان بازنه‌ ده‌خولێته‌وه‌


جه‌عفه‌ر گوانی

 

 ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی کورد له‌ دوای ئینقیلاب نه‌یتوانی خودموختاری له‌ ئێران وه‌ده‌ست بێنێت، چه‌ند قسه‌یه‌كی ره‌حمه‌تی كاك ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌ كورت ده‌كه‌مه‌وه، شیكاره‌كه‌ش بۆ به‌ڕێزتان، که‌ ده‌ڵێت:
1/ راستییه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه‌ هه‌ندێك نه‌گونجان له‌ناو خۆماندا بووه‌ته‌ هۆی دروستبووونی ئه‌مه‌. 
2/ ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ باره‌یانه‌وه‌ جیاواز بوووین، له‌ رۆژنامه‌كاندا بڵاوده‌بوویه‌وه‌و ده‌بووه‌ مایه‌ی ترس له‌لای خه‌ڵكی. 
3/ ژماره‌یه‌ك له‌ براده‌رانی كوردی شیعه‌ له‌ مه‌ڕ روداوه‌كانی ریفراندۆمه‌وه‌ ناڕازی بوون و ژماره‌یه‌كیان هه‌ر به‌شداری (كۆبوونه‌وه‌كانیان) نه‌كردووه‌، هه‌تا زانیاریمان هه‌یه‌ خه‌ڵكیان كۆكردۆته‌وه‌و وتویانه‌ كه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا بین.
4/ پێشنیارم كرد كه‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌ كرماشان بێت، هه‌م ئاشتكردنه‌وه‌ بێت... وا بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ ئێستا كێشه‌که‌ زۆر له‌لایه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ نه‌بێت، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ به‌ جدی هه‌وڵی بۆ بده‌ین. 
5/ هه‌ر تاكه‌ مرۆڤێكی وشیارو دڵسۆزی كورد به‌رپرسیاره‌ كه‌ ئه‌وپه‌ڕی تواناییه‌كانی خۆی له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی دروست و سه‌ركه‌وتن و بۆ خۆشی و مسۆگه‌ری ئاینده‌ی میلله‌تی كورد به‌كار بهێنێت. 
6/ داوا له‌ هاونیشتیمانییه‌ كورده‌ خۆشه‌ویسته‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ به‌شداری بكه‌ن و له‌ هه‌موو جۆره‌ كینه‌و راجیاوازه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆیان چاوپۆشی بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی كورد له‌ پێش هه‌موو تێبینییه‌كانی تره‌وه‌ ره‌چاو بكه‌ن و له‌ كۆنفرانسی رۆژی (20 خورداد) به‌شداری بكه‌ن... –به‌داخه‌وه‌ كورده‌كان نه‌بوونه‌ یه‌ك و هه‌ندێك كورسی به‌ خاڵی مانه‌وه‌-. هیوادارم به‌شدارینه‌كردنی هه‌ندێك له‌ براده‌ران –له‌ كۆنفرانسی خودموختاری كوردستان- هۆیه‌ك نه‌بێت زیان له‌ سوده‌كانی كورد بدات.
 (ئه‌وانه‌ هیچیان قسه‌ی من نینه‌، ده‌قی قسه‌كانی موفتیزاده‌ن، هه‌سته‌که‌م ئێستاش ئه‌و مێژووه‌ دووباره‌ دبێته‌وه‌ گیانی رق و کینه‌ ده‌رگای ئاشته‌وایی داخستووه‌).