له كاتی خوێندنه‌وه‌ی قسه‌كانی دكتۆر فازڵ سامه‌رائی قسه‌یه‌ك تایبه‌ت سه‌رنجی راكێشام، ئه‌ویش له‌سه‌ر وردی ئایه‌ته‌كانی قورئان، كاتێك كه‌سی گوناهكار له رۆژی قیامه‌تێ تاوانه‌كانی خۆی ده‌بینێت ئاماده‌یه هه‌موو كه‌س بكاته قوربانی خۆی، به‌ڵام ته‌نیا ناوێرێ ناوی دوو كه‌سی بێنێت، ئه‌ها دیقه‌ت بده ئایه‌ته‌كان: (يُبَصَّرُونَهُمْ يَوَدُّ الْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِي مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍ بِبَنِيهِ (11) وَصَاحِبَتِهِ وَأَخِيهِ (12) وَفَصِيلَتِهِ الَّتِي تُؤْوِيهِ (13) وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ يُنْجِيهِ). واته: (ئه‌وانه پیشانی یه‌کتر ده‌درێن، تاوانبار‌و گوناهکار ئاوات ده‌خوازێت که ئه‌گه‌ر بکرێت بۆ ده‌رباز بوونی خۆی له سزای ئه‌و ڕۆژه هه‌موو (کوڕه‌کان)ی بکاته قوربانی خۆی، (هاوسه‌ر)و (براکه‌ی)، (خزم و عه‌شره‌تی) که له دنیادا په‌نایان ده‌دا، به هه‌رچی (دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی)ش هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت بیکاته قوربانی خۆی، پاشان خوا ڕزگاری بکات). ناوی هه‌موو كه‌سه نزیكه‌كانی دێنێت ته‌نیا دایك و باوكی نه‌بێت، چونكه ده‌زانێ ئازاردانی دایك و باوك چ گوناهێكی گه‌وره‌یه بۆیه له رۆژی قیامه‌تیش جورئه‌تی ئه‌وه ناكات باسیان به خراپه بكات. ئه‌مه له‌لایه‌ك گه‌وره‌یی دایباب پیشان ده‌دات، له‌لایه‌كی تریش وردی دابه‌زینی ئایه‌ته‌كانی قورئان پیشان ده‌دات، كه رۆژ به رۆژی زیاتر گه‌وره‌ییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت. |