له هه‌ڵمه‌تێكی نوێیدا وڵاتی مه‌غریب بڕیاری دامه‌زراندنی(50) ئافره‌تی وه‌ك ئیمام له مزگه‌وته‌كان ده‌ركرد، كه ئه‌و ئافره‌تانه وه‌ك موڕشیدی ئایینی كاریان بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕێنماییه ئایینیه‌كانه له زۆرێك له مزگه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، سه‌ره‌ڕای كه‌ڵك لێوه‌رگرتنیان له ڕووی ئایینیه‌وه بۆ هاوكاری كردنی بهندكراوو نهخۆشو قوتابخانه‌كانه‌وه.
به‌ڵام به پێی فه‌رمانه‌كه ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان پێ نه‌دراوه، كه وـاری هه‌ینی له هیچ مزگه‌وتێك بخوێننه‌وه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی(وه‌ته‌نی) كوێتی، یه‌ك له‌و ئافره‌تانه به‌ناوی (كه‌ریمه عرجیلی) ئاماژه‌ی به‌وه داوه: كه دیاركردنی ئه‌و بۆ ئه‌و پۆسته بهپرسیاریهتێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام كارێكی پێویستیشه، بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تانیش له كاری بانگه‌وازی بێ به‌ش نه‌بن.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه ده‌سته‌ڵاتدارانی مه‌غریبی ئه‌و هه‌نگاوه به باش وه‌سف دهكهنو پێیان وایه ئه‌و هه‌نگاوه خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه له په‌ره دان به لایه‌نی بانگه‌وازی‌و ڕێنوێنی ئایینیه‌وه.
هه‌روه‌ها چاودرێرانیش پێیان وایه، كه ئه‌و ئافره‌تانه ده‌توانن رۆڵێكی گرنگ بگێڕن له كۆمه‌ڵگه‌دا، چونكه به‌شێكی زۆر له ئافره‌تانی ئه‌و ولاته توانیویانه له پۆسته حكومی‌و ئیداریه‌كاندا رۆڵێكی كارا پیشان بده‌ن.
دوو ئافره‌تی ده‌رچوو له خولی پێشنوێژی |