كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان

رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 26-6-2011كۆبونه‌وه‌ی خۆمان له‌باره‌گای لقی یه‌كێتی زانایانی شه‌قلاوه‌ به‌ست به‌ ئاماده‌ بوونی به‌رپرسی ناوچه‌كان و چه‌ند كارگێر لقێك وه‌ به‌ تێكرای ده‌نگ بریارماندا له‌سه‌ر ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌

1- بریاردرا له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئاماده‌به‌ونی لق و ناوچه‌كان زۆر به‌ گه‌رم و گوری وه‌ موتابه‌عه‌ كردنی له‌لایه‌ن لق .
2- دیاری كردنی چه‌ند مامۆستایه‌ك له‌ سنوری لقه‌كه‌مان بۆ پێِشكه‌ش كردنی وتاری ره‌مه‌زان بۆ رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن بۆ كاتی پێویست.
3- داوا له‌ وتار بیژان و مامۆستایان بكری تاوه‌كو له‌ وتاره‌كانیان باس له‌ نرخی كالا و كه‌ل و په‌ل بكرێ‌ و داوا بكری دوركه‌ونه‌وه‌ له‌ فیل كردن له‌و خه‌لكه‌ و ئاگادار كردنه‌وه‌ی دوكانداره‌كان به‌ ئایه‌ت و فه‌رموده‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌له‌ی حه‌لال و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌و حه‌رام
4- بریاردرا گه‌شتیكی فراوان بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئه‌نجام بدری و هاوكات سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌ م. ته‌نفیزی سه‌روكی یه‌كیتی زانایالن كرد بو هاوكاری كردنی گه‌شته‌كه‌ .
5- دارشتنی به‌رنامه‌یه‌كی چر و پر بۆ پیشوازی كردن له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز .
6- بریاردرا له‌ مه‌ودوا كۆری فراوان و تایبه‌ت به‌پرسه‌ی شه‌رعی و هه‌نوكه‌ییه‌كان بۆ زانایانی سنوری لق . به‌مه‌به‌ستی وشیاركردنه‌وه‌ و رۆشنبیر كردن .
7- داواكرا له‌ ریگای ناوچه‌كان ئه‌ندامان هان بدرین بۆ نوسینی بابه‌ت و نامیلكه‌ و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بلاوده‌كاته‌وه‌
ئه‌مه‌و دانیشتنه‌كه‌ ماوزه‌ی دوكاتژمیری خایاند و به‌سه‌ركه‌وتویی ئنجام درا .