ئه‌مڕۆ (13/7/2010) مامۆستای ناسراوی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی هۆرێنی له ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (60) ساڵی كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی هۆرێنی كه زانایه‌كی ناسراوی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بوو، پاش نه‌خۆشییه‌كی قورس، كه بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ له‌سه‌ر جێگا كه‌وتبوو، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه كۆچی دوایی كرد.
مامۆستای ناوبراو پێشنوێژ‌و وتارخوێن بوو، له هه‌فتاكان كۆلێژی شه‌ریعه‌ی به‌غدای ته‌واو كردووه، هه‌ر له حه‌فتاكانه‌وه په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی برایانه‌وه كردووه‌و، له ناوچه‌كانی كهلارو دهربهندیخانو هه‌ڵه‌بجه رۆڵێكی مه‌زنی هه‌بوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی‌و، وشیاركردنه‌وه‌ی لاوان‌و موسڵمانان له دینداری‌و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن.
مامۆستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی كارا بوو له كاری بانگه‌وازی‌و نیشتیمانپه‌روه‌ری له دوای (1986) ئاواره‌ی ئێران بووه.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه له گه‌رمیان كه‌سایه‌تیه‌كی مهزنو دیار بوو‌و، به یه‌كێك له مامۆستا لێهاتووو شاره‌زاكان هه‌ژمار ده‌كرا.
به ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان‌و زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و كهسو كار‌و خانه‌واده‌ی مامۆستا ده‌كه‌ین‌و، له خوای مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات‌و، به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
|