ڕِۆژی جیهانی ئافره‌تان بۆ ئافره‌تان


ئه‌و ڕۆژه‌ جیهانیه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆی گشتی جیهان له‌ رۆژی ( 8- مارس ) هه‌موو ساڵێك ئاهه‌نگ و سیمینار  ڕێك ده‌خر

مه‌به‌ست له‌ ده‌سنیشانكردنی ئه‌م ڕۆژه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی ڕێزی ئافره‌ته‌ و هێنانه‌ كایه‌ی خودیه‌ بۆ كایه‌ی سیاسی و ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ته‌واوی ئافره‌تان

له‌ هه‌ندێك وه‌ڵاتی وه‌ك ( صین – ڕوسیا – كوبا ) ئافره‌تان له‌م ڕۆژه‌دا بۆیان هه‌یه‌ پشو وه‌ربگرن و( 8- مارس ) نماشی مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی  .

ئاهه‌نگ گێڕان به‌به‌ۆنه‌ی ( 8- مارس ) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1945 له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی دیموكراتی جیهانی  له‌ وه‌ڵاًتی فه‌ره‌نسا كه‌ له‌ شاری پاریس به‌ڕێوه‌ چوو ئه‌م یه‌كێتیه‌ پێكهاتوه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك لادراوی حیزبی شيوعی فه‌ره‌نسا، دواتر ئه‌م یه‌كێتیه‌یان پێكهێنا و كۆنگره‌یان به‌ست

پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ به‌ستانی كۆنگره‌ په‌راویزخستی ئافره‌تان بوو له‌ كایه‌ی سیاسی و ئابوری  كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م په‌راوێز خستنه‌ به‌ هه‌زاران ئافره‌ت له‌ شاری نیۆرك له‌ ساڵی 1856 ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای به‌شداریكردن له‌م دوو سێكته‌ره‌یان ده‌كرد به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو تاكو ساڵی 1977 و به‌ فشاری رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی   ئه‌مه‌ریكا  هاو كۆك بون كه‌ 8-مارس وه‌ك  رۆژی ئافره‌تان ده‌ستنیشان بكرێت .

له‌ وه‌ڵاتی ( ئه‌فغانستان – ئه‌نگۆلا – ئه‌رمه‌نیا – ئه‌زبیجان – بیلاروس – بوركینا – كمبوریا  - صین)  ته‌نها ئافره‌ت بۆی هه‌یه‌ بشوو بدات و پیاو ده‌وامی فه‌رمی خۆی ده‌كات واته‌ وه‌ك رۆژێكی مرۆی دانی پێنه‌نراوه‌

له‌ وه‌ڵاتانی ( كامیرۆن – كرواتیا – رۆمنیا – بوسنه‌ و هه‌رسك – صربیا – چیك ) ئه‌م ڕۆژه‌ وه‌ك بۆنه‌یه‌كی گشتی دانه‌نراوه‌ ته‌نانه‌ت ئافره‌تانیش ناتوانن پشوو وه‌ربگرن و ده‌وامی فه‌رمی خۆیان ده‌كه‌ن

( 8- مارس ) و مافی ڕاسته‌قینه‌

مافی ئافره‌ت له‌ تاكه‌وه‌ ئه‌بێ بگۆردرێ بۆ گشتی به‌و پێیه‌ی مافی گشتی  مرۆڤه‌ و تێَڕوانینێكی گشتی بۆ بكرێت بخرێته‌ قالبی یه‌كسانی ژیان كه‌ له‌ ته‌واوی رۆژه‌كانی تر بدره‌وشێته‌وه‌ پشتگوێخستنی ئافره‌ت له‌ سۆنگه‌وه‌ كاره‌ساتێكی فكری بێ به‌هانه‌یه‌

( 8- مارس ) و نمایشی  زمان

له‌و بۆنه‌یه‌دا زمان گه‌لێك  له‌ پاڵ ( 8- مارس )  به‌ده‌ر ده‌كه‌ون و بیرو باوه‌ڕی خۆیان بۆ تویژی ئافره‌تان ده‌سه‌پێنن  به‌ڵام خۆی له‌ نمایشێكی زمانه‌وانی ده‌بینێته‌وه‌  نه‌وه‌ك ڕاسته‌قینه‌و كرداری به‌ گوێره‌ی وته‌ی هه‌ندێك خانمی ئه‌م زمان گۆیانه‌ ژیانی ڕۆژانه‌یان  پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی سه‌ر شاشه‌كانه‌ و پیاو سالاری ده‌ژیت .  كه‌ له‌میژوی مرۆڤایه‌تی  پیاو سالاری ده‌ستی باڵای هه‌بوه‌ و ئه‌نجامی كپ كردنی ئافره‌ت بوه‌ له‌ كایه‌ی ژیاندا  په‌یوه‌ندی نه‌ به‌كلتورو نه‌به‌ ئاین هه‌بوه‌ به‌ڵكوو ئایدلۆژیای  پیاوه‌تی به‌سه‌ریدا زاڵه‌

 

له‌ پاڵ ( 8- مارس ) و لێدان له‌ پیرۆزیه‌كانی ئاین

ئه‌وانه‌ی زمان گۆی ( 8- مارس ) ن بۆ جوانكردنی نمایشیان په‌نا بۆ باسكردنی ئاین وه‌ك به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌دیهێنانی مافی ئافره‌تان ده‌هێنن. كه‌ره‌ساتی بیركردنه‌وه‌ لێره‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ ئاین بۆ ڕێزگرتن له‌ خودی مرۆڤ و یه‌كسانی ژیان هاتۆته‌ خوارێ  : چجای بۆ په‌رده‌پۆشكردنی پیاو سالاری یان ئافره‌ت سالاری و تاوانی مرۆی

ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئاینی پیرۆزی ئیسلام بكه‌ین هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌ خواره‌وه‌ی مافی خۆنوسین و چاره‌ی به‌ مرۆڤ  داوه‌ بئ جیاوازی: وه‌ سوره‌تی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تانی دابه‌زاند و تا ده‌گاته‌ حه‌دیسه‌كانی گه‌وره‌كردن و به‌خێوكردنی كچان

له‌ كۆتیدا  ( 8- مارس ) نمایشێكی ئاقڵانه‌ی پێویسته‌ كرداره‌كانی بۆخزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بێت .