سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه (13/7/2010) له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی شۆڕش، ناوچه‌ی شۆڕشی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كۆبووه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو زانایانی ئایینی سه‌ر به‌و ناوچه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ر یه‌ك له لێپرسراوی لقی چه‌مچه‌ماڵ و مامۆستا ئه‌سعه‌د خاڵه‌بازیانی و مامۆستا أنور زه‌نگه‌نه وته‌یان هه‌بوو سه‌باره‌ت به كاروباری زانایانی ئایینی كوردستان و سنوره‌كه‌یان، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ زانایان مامۆستا (وه‌هاب شێخ عمر) لێپرسراوی لق ئاماژه‌ی بۆ گرنگترین كاروچالاكی یه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرد له‌پاش كۆنگره به‌تایبه‌تی چالاكی یه‌كانی لقی چه‌مچه‌ماڵ، هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی ئیداره‌ی سنوره‌كه‌ی كرد كه كارئاسانی باشی بۆ كردون و، ئاماژه‌ی به‌گرنگترین نیشانه‌كانی زانای ئایینی ڕاسته‌قینه كرد و، بڕیار درا كه ئه‌م دانیشتنانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت و، داوای له ئاماده‌بوان كرد كه په‌یوه‌ندی نێوان خۆیان و حكومه‌ت و خه‌ڵك به‌هێز بكه‌ن و، ڕاوبۆچوونه‌كانیان لێك نزیك بكه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به پرسه شه‌رعی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان، پاشتر و له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رگا كرایه‌وه بۆ پرسیار و پێشنیاز و ڕه‌خنه‌و دانانی به‌رنامه‌ی كاری سێ مانگی داهاتوو، كه ئاماژه كرا به چۆنێتی خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی زانایان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و سه‌رجه‌م ڕێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كان و به‌رده‌وام بوون له خه‌باتی ڕێكخراوه‌یی یه‌كێتی زانایان و بره ودان به‌لایه‌نی زانستی و ڕۆشنبیری زانایان به گشتی ، شایانی باسه كه كۆبوونه‌وه‌كه دوو كاتژمێری خایاند و مامۆستایانی ئاماده‌بوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا (30) مامۆستای ئایینی سه‌ر به‌ناوچه‌ی شۆڕش بوون .
|