محمد مه‌لا سعدالدین پێش ئه‌وه‌ی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبان بكرێته‌وه، ڕیكلامی ئه‌و كتێبه‌م دیتبوو له فه‌یسبووك، گوایه مه‌عڕووف ڕه‌سافی نوسیویه‌تی، كه تازه كراوه‌ته كوردی و وه‌رگێڕه‌كه‌ی لافی ئه‌وه‌ی لێده‌دا كه بێ لایه‌نانه باسی ژیاننامه‌ی خۆشه‌ویستی كردووه، ئه‌و جا با واز له گه‌زافی وه‌رگێڕ بهێنین، با چاوێك به مێژوو و دۆخی ئه‌و كتێبه‌دا بخشێنینه‌وه داخۆ هه‌تا چ ڕادده‌یه‌ك كتێبه‌كی به نرخه و پێویسته له كێندهری كتێبخانه‌كانی ماڵه‌وه‌مان دایبنێین؟. ئه‌و كتێبه له (كۆڵن/ ئه‌ڵمانیا) ساڵی 2002ی زاینی چاپ كراوه، (دار الجمل) ئه‌و كاره‌ی خستوه‌ته سه‌ر شانی خۆی. نووسه‌ر گوایه ساڵی 1933 له‌و كتێبه بۆته‌وه، له پێنجی تهمووز، له شاری فهللووجهی خوارووی عێڕاق (تكایه ئه‌و دێڕه‌ی سه‌ره‌وه باش بخوێننه‌وه، له‌مه‌ودوا كارمان پێی ده‌بێت). (فه‌للووجه، ساڵی 1933) باشه؟. له‌گه‌ڵم بن. له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی وه‌ك گوتمان ناوی (الشخصية المحمدية – كه‌سایه‌تی موحه‌ممه‌د) نوسراوه، له‌ناوه‌وه‌ش ناونیشانێكی لاوه‌كی سه‌ره‌نجڕاكێشتر، نوسراوه (حل اللغز المقد‌س – شیكاری لوغز "مه‌ته‌ڵه" پیرۆزه‌كه). مه‌عڕووف ڕه‌سافی له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1875 و 1945 ژیاوه، واته ئه‌و مێژووه‌ی ئه‌وان باسیان كرد (له‌بیرت ماوه؟ ساڵی 1933) مه‌عڕووف ڕه‌سافی له‌ژیاندا بووه. ئه‌گه‌ر دوو سێ لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كه‌ت هه‌ڵداوه، ده‌بینی نوسراوه ئه‌و كتێبه نوسخه‌یه‌كی كۆپی بنه‌ڕه‌تییه و له‌زانكۆی هاڕفارد پارێزراوه، به‌ڵام ته‌واوی 770 لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كه هه‌ڵده‌یته‌وه ته‌نها یه‌ك سڵاوات نابینی كه له خۆشه‌ویست درابێ، ئه‌وه گومانی زیاترمان بۆ درووست ده‌كات. له زۆر جێیان له كتێبه‌كه‌ی ناوی سه‌رچاوه‌ی به‌درووستی نادا، بۆ نمونه ده‌ڵێ: له هه‌ندێك كتێبی "سیڕه" به‌و جۆره هاتووه، یان هه‌ندێك كتێب وا ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سیسته‌می زانستی ته‌ریب نییه. له‌بیرتانه گوتمان ئه‌و كتێبه ساڵی چه‌ند نوسراوه؟ ئه‌گه‌ر له‌بیرتان نییه: گوتمان ساڵی 1933، به‌ڵام سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تێدا به‌كارهاتووه كه چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه، شتی وا چۆن ده‌بێ؟ با، یه‌عنی نووسه‌ر چه‌ند ساڵێك چۆته پێش و ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناو ئه‌و كتێبانه ده‌رهێناوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ساڵی سی و سێ و تۆماری كردوون، پێمه‌كه‌نن، به‌ڕاستمه، ئه‌وش نمونه: له كۆتایی كتێبه‌كه‌ی ناوی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی نوسیوه: كتێبی (المصاحف) ی ئه‌بوو حاته‌می سیجیستانی له ساڵی 1936 له میسڕ له چاپخانه‌ی الرحمانیه بڵاو بۆته‌وه كتێبی "الكشاف عن حقائق التنزیل" هی پێشه‌وا "زه‌مه‌خشه‌ری" له میسڕ ساڵی 1966، له‌چاپخانه‌ی حه‌له‌بی بڵاو بۆته‌وه. له‌بیر نه‌كه‌ن نووسه‌ر گوتی ساڵی 33 له‌و كتێبه بوه‌ته‌وه، ئه‌و دوو كتێبه ساڵی چه‌ند چاپ كرابوون؟ یه‌كیان ساڵی 36 و ئه‌وی دیكه‌یان ساڵی 66، به‌س پێم بڵێن ئه‌وه چۆن حه‌ل ده‌بێ؟ ڕاستی ئه‌وه مه‌ته‌ڵه و پێویستی به شیكار هه‌یه. نووسه‌ری ئه‌و كتێبه ناوی كتێبه‌كانیش باش نازانێ، كتێبێك كه زۆر پشتی پێ به‌ستووه ناوی (سیڕه‌ی حه‌له‌بی)ه، سێ به‌ش یان زیاتریشی زانیارییه‌كانی له‌ناو ئه‌و كتێبه ده‌رهێناوه، نووسه‌ره‌كه‌ی "بورهانهددینی حه‌له‌بی" ساڵی (841ی كۆچی) وه‌فاتی كردووه، كه به‌درێژی ناوی كتێبه‌كه ئه‌وهایه (إنسان العيون في سيرة النبـي المأمون)، به‌ڵام نووسه‌ر ناوی كتێبه‌كه‌ی ئه‌وها نووسیوه: (إنسان العيون في سيرة المأمون) نه‌ڵێن وشه‌یه‌ك له‌مانا ناگۆڕێ، وا گۆڕیویه‌تی و مه‌ئموون خه‌لیفه‌یه‌كی عه‌بباسییه و نه‌بی مه‌ئموون مه‌به‌ست پێی خۆشه‌ویستمانه صلی الله علیه وسلم، ئه‌وجار ئه‌و كتێبه‌ش (سیڕه‌ی حه‌له‌بی) له‌ناو سه‌رچاوه ئیسلامییه‌كاندا بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ی –به نیاز پاكی- گه‌لێك ریوایه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو و لاوازی تێدا به‌كارهێناوه و كه‌سێك بیه‌وێ زانستیانه بنووسێت ده‌بێ ئه‌و ریوایه‌تانه له بێژینگ بدات. نووسه‌ر ناوی پێشه‌وا جه‌لالودینی سیوتی به عه‌بدولڕه‌حمانی سیوتی نوسیوه، چی دیكه‌ش؟ له "نه‌حو" و "سه‌ڕف"یش ته‌واو نازانێ، كتێبه‌كه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی تێدایه. مه‌عڕووف ڕه‌سافی كورده، عه‌شیره‌تی "جه‌باری"یه و خه‌ڵك كه‌ركوكن، له‌وه بگه‌ڕێ، گوزه‌رێك به ژیاننامه‌كه‌یدا بكه، ده‌بینی له‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه نوسراوه كه گوایه مێژووی نووسینی ئه‌و كتێبه‌یه (نه‌مگوت له‌بیری مه‌كه‌ن؟) واته ساڵی 1933 و ساڵه‌كانی پێش و پاشی، خه‌ریكی چاڵاكیی سیاسیی ئه‌وتۆ بووه كه هه‌لی ئه‌وه‌ی پێ نه‌ده‌ن خه‌ریكی نوسینی كتێب بێت و له سه‌رچاوان بگه‌ڕێ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و چه‌ند پۆستی دیكه‌شی هه‌بوه هه‌تا ساڵی 1936 چوه‌ته میسڕ و به‌شداری شۆڕشی كردووه و سروودی نیشتیمانی بۆ داناون، واته له‌و ماوه‌یه هه‌ر خه‌ریكی كاری وا بووه كه نه‌پڕژێته سه‌ر ئه‌و جۆره نوسینانه. ئه‌گه‌ر بڕوانینه دانراوه‌كانی ڕه‌سافی له‌كتێبی (تاريخ الشعر العربي الحديث) كه زیاتر له (10) دانراوی ئه‌وی باسكردووه، به‌هیچ جۆرێك باسی ئه‌و كتێبه نادۆزینه‌وه، واته كتێبی (الشخصیه المحمدیه)، ئه‌مه‌تان به‌دڵه؟. مادام كاره‌كه گه‌یشته ئێره، با بچین پرسیارێك له ڕه‌سافی بكه‌ین: ماموستا مه‌عڕووف، تكایه جه‌نابتان چ ئاینێكن؟ ئه‌مه چ پرسیارێكه! مسوڵمانم، سوننه مه‌زهه‌بم. باشه چۆن بزانین كه مسوڵمانی؟ ئێوه ناگه‌ڕێن، ناتانه‌وێ به‌دوای زانیاری‌دا ماندوو ببن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پرسیاری سه‌یر ده‌كه‌ن! ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌وێ؟ بڕۆن شیعره درێژه‌كه‌م بخوێننه‌وه له‌باره‌ی ستایشی ئیسلام و باسی ئه‌وه‌م كردووه ئیسلام پێچه‌وانه‌ی دواكه‌وتنه. باشه بۆچی هه‌ندێك كه‌س به بێ‌دین له‌قه‌ڵه‌مت ده‌ده‌ن؟ ئاخر ئه‌وان "نان"یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌تا ئه‌من له شیعرێكدا وه‌ڵامی ئه‌وانیشم داوه‌ته‌وه، وتومه: رماني القوم بالالحاد جه‌لا *** وقالوا عنده شك مريب فمن ذا منكم قد شق قلبي *** وهل كشفت لكم في الغيوب فعند الله لي معكم وقوف *** اذا بلغت حناجرها القلوب زۆر سوپاس ماموستا، ده‌ستت خۆش. به‌و قسانه‌ی له‌سه‌ره‌وه نوسیمان، ئاشكرا‌و ڕوونه بۆ كه‌سێك كه ماستاو و ئاو له‌یه‌كتری جودا بكاته‌وه كه ڕه‌سافی ئه‌و كتێبه‌ی نه‌نوسیوه، به‌ڵكو بۆیان هه‌ڵبه‌ستووه!. له پێشه‌كی نوسینه‌كه‌دا نوسیویانه ئه‌و كتێبه كۆپی نوسخه‌ی ئه‌سڵییه، ئه‌وه هیچ، به‌ڵام له‌پاشان نوسیویانه هاوپێچه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه، كوان ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه و لهكوێنه و بۆ هاوپێچ نه‌كراون؟ بۆچی نمونه‌ی ده‌ستخه‌تی ڕه‌سافی وێنه‌ی نه‌گیراوه؟. نووسه‌ر له‌كاتێك باسی مسوڵمانان ده‌كا، ده‌ڵێ: مسوڵمانان به‌و جۆره، یان مسوڵمانان شتێكی وایان هه‌یه، دیاره كه به‌خۆی مسوڵمان نییه، واته ڕه‌سافی نییه. ئه‌مه كورته باسێك بوو له‌باره‌ی حه‌قیقه‌تی كتێبه‌كه، باسی لایه‌نی زانستی كتێبه‌كه‌مان نه‌كرد كه پڕیه‌تی له فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو و لاواز و بێ بنه‌ما، ئه‌گه‌ر گوزه‌رێكی خێراش به‌وێدا بكه‌ین و وه‌ڵامی ئه‌و بێ سهروبهرییهش بده‌ینه‌وه، خوێنه‌ر ده‌زانی له به‌رامبه‌ر چ مه‌هزه‌له‌یه‌ك كاتی به فیڕۆ ده‌دات! به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویست ناكات، چونكه ئه‌گه‌ر گومانێكی زۆر له‌سه‌ر خودی كتێبه‌كه و نووسه‌ره‌كه‌ی هه‌بێت، جارێ با ئه‌وه یه‌كلایی ببێته‌وه ئه‌وجا كه‌مێك كات بۆ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ته‌رخان ده‌كه‌ین. تێبینی: له‌و بابه‌ته‌دا سوود له چه‌ند بابه‌تێكی عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه كه‌له‌سه‌ر كتێبه‌كه نوسرابوون، ئه‌وه پوخته‌ی هه‌موو بابه‌ته‌كانه به ده‌ستكاریه‌وه.
|