له‌و گومانانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌بو هوڕه‌یڕه ده‌وروژێنرێن: هه‌ندێك ریوایه‌تی له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) بیستووه، نه‌یگێڕاوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی له‌و ریوایه‌تانه ئاگادار نه‌كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای شاردنه‌وه‌ی وه‌حی ده‌گه‌یه‌نێت كه خوا فه‌رمانی به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كردبوو به‌خه‌ڵكی بگه‌یه‌نێت، به‌ڵگه‌یان بۆ ئه‌و قسه‌یه ئه‌وه‌یه: له ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌وه ریوایه‌ت كراوه كه گوتویه‌تی: "دوو كیسه زانستم له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) له‌به‌ر كردووه، كیسهیهكیانم له‌ناو خه‌ڵكی بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ئه‌گه‌ر بڵاوبكه‌مه‌وه ئه‌و ملهم ده‌په‌ڕێنن(1)". له ریوایهتێكی دیكه‌دا: "له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) چه‌ند فهرموودهیهكم بیستووه كه بۆ ئێوه‌م نه‌گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و فه‌رموودانه‌تان بۆ بگێڕمه‌وه، به‌ردبارانم ده‌كه‌ن(2)" بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م وتانه‌ی سه‌ره‌وه و هۆكاری ئه‌بو هوڕه‌یڕه بۆ وتنی ئه‌م قسانه‌ی، ده‌بێ چه‌ند شتێك له‌به‌ر چاو بگرین كه ئه‌مانه‌ن: یه‌كه‌م: ئه‌و دوو كیسهیهی ئه‌بو هوڕه‌یڕه باسی ده‌كا مه‌به‌ست لێی دوو جۆری فه‌رمووده‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه له‌ناو خه‌ڵكی بڵاوی كرده‌وه و بۆی گێڕانه‌وه، ئه‌و ریوایه‌تانه‌ی واجب بوو له‌سه‌ری بیانگه‌یه‌نێت، دروست نه‌بوو بیانشارێته‌وه، جۆری دووه‌م چه‌ند ریوایهتێكی كه‌من، له‌وانه‌یه یه‌ك یان دوو فه‌رمووده بن، كه بۆ خه‌ڵكی نه‌گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و ریوایهتانهن كه كار پێكردنیان واجب نییه، یان له‌وانه‌یه فیتنه درووست بكا، وا بكا خه‌ڵك چاكه نه‌كه‌ن، ناوی كه‌سێكی دیاری كراوی تێدابێ كه به‌هۆیه‌وه ئازاری پێ بگا، خه‌ڵكی فه‌رمووده‌كه به درۆ بخه‌نه‌وه، یان فیتنه و ئاشووبی دیكه‌ی لێ بكه‌وێـته‌وه. زه‌هه‌بی له‌و باره‌ی ده‌ڵێ: ئه‌و ڕایه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێك فه‌رمووده كه فیتنه درووست بكه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گوێیان لێی ده‌بێت، یان له حوكمه لاوه‌كییه‌كان بن، یان ستایشی كه‌سێك بن یان باسی سیفه‌ته خراپه‌كانی كه‌سێكی دیاری كرا‌و بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ریوایه‌تانه‌ی له‌باره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌وه بن، به‌هیچ جۆرێك درووست نییه بشاردرێنه‌وه، چونكه ئه‌وه دینی خوایه(3). ئیبنو كه‌سیر ده‌ڵێ: ئه‌و كیسه فه‌رمووده‌یه‌ی كه نه‌یگێڕاوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی فیتنه و شه‌ڕ و كوشتارانه‌ی كه ڕوویانداوه یان ڕووده‌ده‌ن، ئه‌وه‌یان كه ئه‌گه‌ر گێڕابایه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ڕووبده‌ن، له‌وانه‌بوو زۆر خه‌ڵكی به‌درۆی بخه‌نه‌وه(4). دووه‌م: ئه‌بو هوڕه‌یڕه ڕه‌زای خوای لێ بێ تاكه هاوه‌ڵ نه‌بوو كه هه‌ندێك فه‌رمووده كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) بیستبوونی، بۆ خه‌ڵكی نه‌ده‌گێڕایه‌وه، به‌ڵكو هه‌ندێك هاوه‌ڵی دیكه‌ش هه‌بوون كه هه‌موو جۆره ریوایهتێكیان بۆ خه‌ڵكی نه‌ده‌گێڕایه‌وه، له‌وانه‌ش: "مه‌عازی كوڕی جه‌به‌ل" (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێ): موسلیم له زاری ئه‌وه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه گوتویه‌تی: "له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر "كه‌ر"ێك سوار ببوم، ناوی كه‌ره‌كه "عه‌فیر" بوو، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی مه‌عاز، ده‌زانی مافی خوا له‌سه‌ر به‌نده‌كانی چییه؟" گوتم: خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌زانن، فه‌رمووی: "مافی خوا له‌سه‌ر به‌نده‌كانی ئه‌وه‌یه هیچ هاوه‌ڵێكی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن، مافی به‌نده‌كانیش له‌سه‌ر خوا ئه‌وه‌یه كه كه‌س ئازار نه‌دا كه هاوه‌ڵی بۆخوا بڕیار نه‌دابێت"، مه‌عاز ده‌ڵێ: گوتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، موژده‌ی نه‌ده‌مه خه‌ڵكی؟، فه‌رمووی: "نه‌خێر، با واز له چاكه‌كردن نه‌هێنن(5)". "عوباده‌ی كوڕی سامیت" (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێ): له نه‌خۆشی مردنی گوتی: "هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) بیستبێتم و خێری ئێوه‌ی تێدا بووبێ بۆ ئێوه‌م گێڕاوه‌ته‌وه، ته‌نها یه‌ك فه‌رمووده نه‌بێت كه ئه‌مڕۆ بۆتان ده‌گێڕمه‌وه، كه نزیكی مه‌رگ بوومه‌ته‌وه، گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بوو كه ده‌یفه‌رموو "هه‌ر كه‌سێك شایه‌دی بدات هیچ خودایه‌ك جگه له الله نییه و موحه‌ممه‌دیش پێغه‌مبه‌ری خوایه، ئاگری له‌سه‌ر حه‌رام ده‌بێت(6)". سه‌رنج بده‌نه ئه‌و به‌شه‌ی ریوایه‌ته‌كه كه ده‌ڵێت "خێری ئێوه‌ی تێدا بووبێ" واته له‌وانه‌یه هه‌ندێك ریوایه‌تی نه‌گێڕابێته‌وه كه خێری ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌ور و به‌ری تێدا نه‌بووبێ و له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌یان نه‌گونجابێ. قازی عیاز ده‌ڵێ: "نمونه‌ی ئه‌و جۆره له‌ناو هاوه‌ڵان زۆره، كه ئه‌و فه‌رموودانه‌یان نه‌گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و فه‌رموودانه‌ی به‌ڵگه نین بۆ كرده‌وه‌یه‌كی چاكه یان حوكمێكی شه‌رعی، داخوازێك بۆ گێڕانه‌وه‌یان له ئارادا نییه، یان ئاوه‌زی خه‌ڵكی گشتی هه‌ڵی ناگرێ و زه‌ره‌ر به بوێژهكهی یان گوێگره‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێ(7)". سێیه‌م: هه‌ندێك له هاوه‌ڵه گه‌وره‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ كهمگێڕانهوهی فه‌رمووده له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) ده‌كرد، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی جیاواز، له عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه‌وه ریوایه‌ت كراوه گوتویه‌تی: "كه‌م فه‌رمووده له پێغه‌مبه‌ری خواوه بگێڕنه‌وه، ته‌نها ئه‌و فه‌رموودانه نه‌بێ كه كاریان پێ ده‌كرێ". ئیبنو كه‌سیر ده‌ڵێ: "عومه‌ر وای لێكداوه‌ته‌وه كه هه‌ندێك فه‌رمووده خه‌ڵكێك بیبیستن و له‌شوێنی خۆی به‌كاری نه‌هێنن، ئه‌و ڕوخسهتانهی تێیاندایه خراپ به‌كاریان ده‌هێنن، له‌وانه‌یه كه‌سێك زۆر فه‌رمووده له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) بگێڕێته‌وه و هه‌ڵه‌ی زۆر بكا و خه‌ڵكیش هه‌ڵه‌كانیان وه‌ك ریوایه‌ت وه‌رگرن(8)". له عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیبیش (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێ) ریوایه‌ت كراوه كه گوتویه‌تی: "به گوێره‌ی ئاوه‌زی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵیان بدوێن، ئه‌و شتانه‌یان بۆ باس مه‌كه‌ن كه لایان نامۆیه، ئایا پێتان خۆشه خه‌ڵك خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به‌درۆ بخه‌نه‌وه؟(9)". هه‌روه‌ها له عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعووده‌وه ریوایه‌تی سه‌حیح هاتووه كه گوتویه‌تی: "هه‌ر قسه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك بگێڕیه‌وه و له‌گه‌ڵ ئاستی عه‌قلی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه نه‌گونجێ، ئه‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ت ده‌بێت فیتنه بۆ هه‌ندێكیان(10)". به‌مانه‌ی سه‌ره‌وه روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و ریوایه‌تانه‌ی ئه‌بو هوڕه‌یڕه نه‌یگێڕاوه‌ته‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه بووه كه هاوه‌ڵه‌كانی دیكه‌ش ریوایه‌تیان به‌هۆیه‌وه نه‌گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌بو هوڕه‌یڕه له‌وانه نه‌بووه كه جۆره ریوایه‌تێك بشارێته‌وه كه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانی گه‌یاندنی پێ بكه‌ن، هه‌روه‌ك خهیاڵپڵاوان وای بۆچوون(11). سه‌رچاوه و په‌ڕاوێزه‌كان: 1- بوخاری له سه‌حیحه‌كه‌یدا ریوایه‌تی كردووه، كتاب العلم، 1/192-193. 2- حاكم له "المستدرك" ریوایه‌تی كردووه، 3/509، حاكم ده‌ڵێ: سه‌نه‌ده‌كه‌ی سه‌حیحه، زه‌هه‌بیش هاوڕایه‌تی. 3- سير أعلام النبلا‌ء، الذهبي، 2/597. 4- البداية و النهاية، ابن كثير، 8/109. 5- سه‌حیحی موسلیم له‌گه‌ڵ شه‌ڕحی نه‌وه‌وی، 1/232. 6- سه‌حیحی موسلیم له‌گه‌ڵ شه‌ڕحی نه‌وه‌وی، 1/229. 7- سه‌حیحی موسلیم له‌گه‌ڵ شه‌ڕحی نه‌وه‌وی، 1/229. 8- البداية و النهاية، ابن كثير، 8/110. 9- بوخاری له سه‌حیحه‌كه‌یدا ریوایه‌تی كردووه، كتاب العلم، 1/199. 10- پێشه‌كی سه‌حیحی موسلیم به شه‌ڕحی نه‌وه‌وی، 1/76. 11- برِوانة: ابو هريرة، صاحب رسول الله (صلى الله عليه وسلم)، د. حارث بن سليمان، ص: 79، مبرة الآل والأصحاب، الكويت، الطبعة الأولى 2007. |