رۆژی 13/7/2010 لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێرو ئه‌وقافی ده‌وروبه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وتاربێژی هه‌ولێرو ده‌ورو به‌ری ساز كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه كه له باره‌گای لقی هه‌ولێری زانایان بوو، شێخ نیاز راغب به‌رپرسی لقی هه‌ولێر وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان تیشكی خسته سه‌ر گرنگترین ئه‌و كارانه‌ی پێویستن بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، ئینجا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی ئاماده بوو زۆر به وردی باس له هه‌موو ئه‌و ته‌وه‌رانه كرا، كه په‌یوه‌ستن به مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، جا چ ئه‌وانه‌ی پیه‌وه‌ندی به زانایانه‌وه هه‌یه، یان په‌یوه‌ندی به موسڵمانان به گشتییه‌وه هه‌یه.
|