۲/ نرخی ئاژەڵ گران مەکەن و هاوکاربن بۆئەوەی خەڵک بتوانێت ئەو سونەتە جێبەجێ بکات .
۳/ قەسابە بەڕێزەکان تادەتوانن هاوکاربن ،بەشێوەی خۆبەخش وئەگەر پارەشتان وەرگرت بازیادەڕەوی وتیادانەبێت .
٤/هەرچەند ڕۆژانی جەژن پشووە ، بەڵام داوالە پزیشکە بەڕێزەکانی ڤێرتەرنەری دەکەم هاوکاربن وپشکنین بۆئاژەڵەکان بکەن و وەک کاری هەمیشەییتان خەمی تەندروستی هاوڵاتیان بخۆن.
٥/داوالەهاوڵاتیان دەکەم پشکنین بۆ ئەوئاژەڵانەبکەن کەدەیکەن بەقوربانی چونکە نەخۆشی زۆربڵاوە .
٦/داوالەهاوڵاتیان دەکەم ڕەچاوی پاک وخاوێنی و پاراستن وپاکڕاگرتنی ژینگە بکەن و ئاگاداربن پاک وخاوێنی واجبی هەموانە . تاکودەتوانن ئاژەڵەکان لەقەسابخانە ی گشتی سەببڕن .
۷/ داوالەهاوڵاتیان دەکەم لەدابەشکردنی گۆشتی قوربانیدا ئاگاتان لە هەژاران وکرێنشین و ئاوارەکان ومنداڵی شەهید وبێباوک وبێنەواکان وکرێکارەبێنازەکان بێت .
۸/ داوادەکەم لەهەموو حیزب وڕێکخراوەکان دەست نەگرن بەسەرپرۆسەی قوربانیدا وقۆرخی نەکەن بۆهەوادارانی خۆیان ، قوربانی کارێکی خەیری ئاینی وکۆمەڵایەتیەو لێگەڕێن بالەگوند وکۆڵانەکاندا وەک ساڵانی ڕابوردو بەڕێوەبچێت چونکە هۆکاری خۆشەویستی وپەیوەندی خزمایەتی ودراوسێ یەتی یەو بەبەحیزبی نەکرێت .
۹/ ئەوانەی جگەلەقوربانی خێردەکەن یاخود حەوتم دەکەن دەتوانن پێش جەژن دابەشی بکەن بەسەرئەوهەژارانەی کەناتوانن گۆشت بکڕن .
۱۰/ داوالەهەموو ئەوکەسانە دەکەم کەئاژەڵدارن ، یاباری دارییان باشەو توانایان هەیە باقوربانی بکەن بەنیەتی پاک وبۆخودا ودورلە ڕییا.
لەکۆتایدا داوالەخوادەکەم خێروقوربانیەکانی هەموولایەک قبوڵ بفەرموێت و بیکاتەی مایەی سەربەرزی ولەش ساغی و چاکەکاری خاوەن وبکەرو ماڵ ومنداڵیان و بیکاتە مایەی ئاسایش و ڕەحمەت بۆ کوردستانمان .