ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/7/2011 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان، خولی چواره‌می رۆشنبیری گشتی بۆ زانایانی ئایینی، به ئاماده‌بوونی 40 مامۆستای ئاینی شاری هه‌ولێرو، خه‌بات‌و، شه‌قڵاوه‌و، كۆیه‌و، سۆران ده‌ستیپێكرد.
ئه‌مه‌و ده‌سپێكی یه‌كه‌م رۆژی خوله‌كه، دوای وته‌ی به‌خێرهێنان، به وتارێك له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، ده‌ستیپێكرد‌و، تیادا وێڕای ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی خولی ناوبراو، گرنگی كردنه‌وه‌ی خولی له‌م جۆره‌ی بۆ زانایانی ئایینی به گرنگ‌و پێویست پێناسه‌كرد‌و، سوپاسی مامۆستایانی ئاماده‌بوویشی كرد.
دواتر له لایه‌ن به‌ڕێز جوان خان به‌رپرسی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان، به وته‌یه‌ك مه‌به‌ست‌و گرنگی خوله‌كه‌ی بۆ زانایان شیكرده‌وه، كه تیایدا چه‌ند كه‌سایه‌تی رۆشنبیری كوردستان به‌شدار ده‌بن‌و، له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌نوكه‌یی‌و جۆراوجۆر وتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
پاشان له به‌شێكی دیكه‌ی رۆژی یه‌كه‌می خوله‌كه، ماوه‌یه‌ك بۆ یه‌كترناسینی ئاماده‌بووان‌و مامۆستایانی خوله‌كه دیاریكراو، تیایدا بوار به زانایان درا، كه زیاتر له نزیكه‌وه یه‌كتر بناسن، له رێگه‌ی گوتنی ناوه‌كانیان‌و، شوێنی وتاربێژیان.
ئه‌مه‌و دواتر له لایه‌ن به‌ڕێز عه‌لی كه‌ریم به‌رپرسی رێكخراوی مافی مرۆڤ، یه‌كه‌م وتاری خوله‌كه پێشكه‌شكرا‌و، به‌ڕێزیان به‌گشتی باسی له مافی مرۆڤ‌و، مافی ئافره‌تان‌و، میكانیزم‌و سه‌رچاوه‌كانیان كرد‌و، رۆڵی زانایانی ئایینی له‌م رووه‌وه بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه.
دوای ته‌واوبوونی وتاری ناوبراویش، له لایه‌ن زانایان ئاماده‌بووانی خول، چه‌ندین پرسیار‌و پێشنیاز‌و، راوسه‌رنج ئاڵوگۆڕ كران‌و، سه‌ركه‌وتووانه رۆژی یه‌كه‌م كۆتایی پێهات.
شایانی باسه: بڕیار وایه خوله‌كه 3 رۆژ بخایه‌نێت‌و، زانایانی به‌شدابوویش دوای ته‌واوبونی خوله‌كه، به هه‌ماهه‌نگی‌و ئاسناكاری لایه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خولی نابراو، خولی هاوشێوه له شوێن‌و ناوچه جیاجیاكانی خۆیان، بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
|