به‌رواری 13/7/2011 به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز لێپرسراوی لق كارگێڕان وژماره‌یه‌كیش له‌مامۆستایانی ئاینی لقه‌كه‌مان پێشوازی له‌به‌ڕێزان قائممقام ولێپرسراوی ئاسایش وبه‌رپرسی ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ كرد كه‌به‌مه‌ستی سه‌ردان ودانیشتن له‌گه‌ڵ مامۆستایانماندا هاتبوون ،سه‌ره‌تا لێپرسراوی لق به‌ناوی مامۆستایانه‌وه بخێرهاتنێكی گه‌رمی كردن وچه‌ند داوا‌و پێشنیاری مامۆستایانی خسته ڕوو . پاشان له‌ووته‌یه‌كی دا پاش وڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پێشنیار‌و پرسیاری مامۆستایانمان به‌ڕێز قائممقام سوپاسی مامۆستایانمانی كرد بۆئه‌و ڕۆڵه كاریگه‌ریه‌ی كه‌مامۆستایانی ئاینی بینیان له‌مه‌ڕ ئه‌وڕوداوه نه‌خوازراوانه‌ی كه‌به‌سه‌ر هه‌ندێك له‌شاره‌كانی كوردوستانمان ڕویدا‌و شاره‌كه‌مان به‌هۆی ڕۆڵی كاریگه‌ری زانایان به‌بێ زیانی گیانی ماڵی قوتاری بو ، ئه‌م دانیشتنه‌مان نزیكه‌ی كاتژمێرێكی زیاتر خایاند‌و تێیدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ندی دار به‌بارودۆخ وشاركه‌مان وپه‌یوه‌ندی نێوانمان تاووتوێ كران وته‌ئكید له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان زانایان و دام وده‌زگاحكومیه‌كان كرایه‌وه بۆبه‌ره پێشه‌وه بردنی ده‌ڤـه‌ره‌كه‌مان له‌هه‌موو بواره‌كانه‌وه ، پاشان به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێكران . * وه له‌هه‌مان ڕۆژدا كۆبوونه‌وه‌ی ووتار بێژانمان ئه‌نجامدا و بڕیارماندا باسی نیوه‌ی شه‌عبان و هه‌وڵی زیاتر خۆنزیك كردنه‌وه له خوای گه‌وره‌مان ) بكه‌ین ، وه قسه‌شمان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی تری جیاجیا كرد ، * به‌رواری 14/7/2011 شانێكی باڵای لقمان ـ كه‌پێكهاتبو له به‌ڕێزان لێپرسراوی لق و كارگێڕان وبه‌رپرسی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ و هێرۆ وبه‌هماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ ـ به‌شداریمان كرد له مه‌ڕاسیمی ته‌عزییه‌ی خوالێخۆشبوو حاجی خدر زوركانی برای م . ملامحمدزوركانی كارگێڕی ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری زانایانمان له گوندی زوركان ، له‌وته‌یه‌كیدا لێپرسراوی لق به‌ڕێز م . ملا احمدی خانقا به‌ناوی لقه‌وه دڵنه‌وایی خانه‌واده‌ی كرد وهیوای خواست كه خوای گه‌وره به‌میهره‌بانی خۆی مه‌رحومیش به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات |