ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه 19/7/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌یاوه‌ری شاندێكی لق سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری قه‌زای خه‌بات كرد، له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌زای خه‌بات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه كۆبوووه‌وه .
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و ئاراسته‌كردنی چه‌ند پێشنیار‌و ڕێنمایی هه‌نوكه‌یی بۆ زانایانی ئاینی‌و، ئاراسته كردنی چه‌ند رێنمایی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان‌و، له نزیكه‌وه ئاگادار بوون‌و پرسینه‌وه له گیروگرفته‌كانیان، بۆیه به‌رپرسی لق به‌ڵێنی چاره سه‌ركردنی سه‌رجه‌م گیر‌و گرفته‌كانیانیانی پێدان، زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه .
هه‌روها به‌رپرسی لق به یاوه‌ری ناوچه‌ی خه‌باتی یه‌كێتی زانایان سه‌ره‌دانی هه‌ریه‌ك له قائمقامیه‌ت‌و ناوچه‌ی خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد، له‌م دیدارانه‌شدا جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر خزمه‌ت كردنی زیاتری زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه .
|