دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
له پێشوازی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا ( 1432 كۆچی _ 2011 زاینی ) و بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو و به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێكردنی ئه‌و مانگه پیرۆزه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پاش ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی كارگێڕی لق ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ پێشوازی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌ستپێكرد ، و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه له نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردووه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان داوای كردووه كه ئه‌و پێشنیارانه‌ی خستویانه‌ته به‌رده‌ستی به‌ڕێز ئیداره‌ی گه‌رمیان له ڕێگه‌ی به‌ڕێزیانه‌وه گشتاندنی بۆ بكرێت بۆ قه‌زاو ناحیه‌كانی سنوره‌كه هه‌روه‌كو داواشیانكردووه كه كه‌ناڵه لۆكاڵیه‌كانی سنوره‌كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ته‌واو به‌و مانگه پیرۆزه بده‌ن ،
هه‌روه‌ها لقی گه‌رمیان هه‌ستاوه به ئاماده‌كردنی ناونیشانی زیاتر له سی ووتاری ئاینی بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی زانایانی ئاینی یه‌وه پێشكه‌ش به موسوڵمانانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌بكرێت به هه‌ماهه‌نگی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان – ته‌له‌فزیونی ئاینده له كه‌لار.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌روه‌كو ساڵانه ڕێوشوێنی پێویست به سوپاسه‌وه له‌گه‌ڵ ستافی ته‌له‌فزیونه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر و به نیازیشین په‌یوه‌ندی به كه‌ناڵه لۆكاڵیه‌كانی تری سنوره‌كه‌وه بكه‌ن.هه‌روه‌كو به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به‌رپرسی لق پشتراستی ئه‌و زانیاریانه‌ی كرده‌وه و به‌سایتی زانایانی ڕاگه‌یاند " كه ئه‌مساڵیش سوپاس بۆ خوا له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه به‌شێوه‌یه‌كی مونه‌زه‌م و ڕێك و پێك و به حورمه‌ت و ڕێزی ته‌واوه‌و ئه‌و مانگه پیرۆزه به‌ڕێبكه‌ین له هه‌موو ڕوه‌كانه‌وه و ئه‌وه‌ی پێویست بێت كردومانه‌وه هه‌نگاوی پێویستریش ده‌نێین ئینشائه‌ڵا " .
|