ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێرانی‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بڵاویان كرده‌وه، كه حكومه‌تی ئێران بڕیاری داوه (15) كوردی سووننه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له سێداره بدات، كه له‌وانه شه‌ش كه‌سیان فه‌رمانی له سێداره‌كه‌یان بۆ ده‌رچووه، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه فه‌رمانی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، دادگای شۆڕشی ئێران تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له پارتێكی سهلهفیو موماره‌سه‌ی ئیڕهابی داوه‌ته پاڵ ئه‌و شه‌ش كورده، كه پێش دوو ساڵ له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستگیر كراون، به‌ناوه‌كانی (به‌هنام ره‌حیمی‌و ئه‌سغه‌ر ره‌حیمی‌و یاوه‌ر ره‌حیمی‌و نهختار ره‌حیمی‌و به‌همه‌ن ره‌حیمی‌و مه‌ردان مهلهكینو، ته‌مه‌نیان له نێوان 28و 30 ساڵی دایه.
شایانی باسه 15 كه‌سی كوردی كوردستانی رۆژهه‌ڵات چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانن.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه نووسیویه‌تی زۆرینه‌ی كورده‌كانی ئێران سوننی مه‌زه‌بن، به‌ڵام هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان له هه‌ستی مه‌زه‌بیان به‌هێزتره‌و، كورده‌كانیش به دوو جۆر ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه، هه‌م وه‌كو كورد‌و هه‌م وه‌كو سوننه.
|