دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 19/7/2011 و پاش به‌شداریكردنیان له ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند گه‌رمیانیان شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا سه‌لام گه‌رمكی و مامۆستا مه‌لا محمد حه‌مه‌ئه‌مین و مامۆستا مه‌لا عمر فارس و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕانی لق سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 6 ی گه‌رمیانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانیان كرد... و له‌لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌گه‌رمی پێشوازییان لێ كرا
سه‌ره‌تا مامۆستا مه‌لاحه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی ڕونكرده‌وه كه ئامانج لێی په‌ره‌پێدان و تندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به‌گشتی و توێژه ئیسلامیه‌كان به‌تایبه‌تی و جارێكی تر به ناوی لقه‌وه پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له ستافی مه‌ڵبه‌ند كرد‌و هیوای خواست ههنگاوهكانیانم له‌خزمه‌تی موسوڵماناندا بێت ...
پاشان به‌ڕێز كاك ئه‌حمه‌د كاره‌با لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی خۆشحاڵی خۆیی و ستافی مه‌ڵبه‌ندی بۆ سه‌ردانی شاندی زانایان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به ڕۆڵ و پێگه‌ی زانایانی ئاینی كرد له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا كه جێگه‌ی ڕێزی هه‌موو لایه‌كن و ئێمه‌ش ئه‌وه به‌ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین...
له كۆتایدا به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ك له نێوان هه‌ردوو لادا جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه.
|