دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین _ گه‌رمیان :
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 18/7/2011 شاندێكی باڵای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و مامۆستا مه‌لا محمد حه‌مه‌ئه‌مین و مامۆستا مه‌لا عمر فارس كارگێڕای لق سه‌ردانی ناوچه‌ی كفری یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان له گه‌ڵ زانایانی ئاینی ناوچه كه ئه‌نجامدا ،
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا تارق حسن به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری له ووته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی شاندی باڵای لقی كرد و هیوای خواست سه‌ردانه‌كه‌یان گوڕوتینێكی زیاتریان پێبدات بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان و پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین به‌رپرسی لقی گه‌رمیان له‌ووته‌یه‌كدا سوپاسی ئاماده‌بوونی زانایانی ناوچه‌كه‌ی كرد‌و كورته‌یه‌كی له ئه‌رك و مافه‌كانی مامۆستایان و یه‌كێتی زانایان باس كرد‌و ئه‌وه‌ی بیر ئاماده‌بوان هێنایه‌وه كه ده‌بێت مامۆستایانی ئاینی هه‌میشه پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌بن و له ڕێگه‌ی ووتارهكانیانهوه ڕۆڵی خۆیان بگێڕن له هۆشیاركردنه‌وه و گه‌یاندنی ئاینی بێگه‌ردی ئیسلام به هاوڵاتیان و سوپاسی مامۆستایان به‌گشتی و ناوچه‌ی كفری به‌تایبه‌تی كرد كه توانیویانه له ڕابردوودا ڕۆڵی خۆیان ببینن.
|