دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووند‌و تیژی خێزانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له رۆژی (21/6/2011)، وێنه‌یه‌كی یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كه كه‌وته ده‌ست مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، دوای خوێندنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت، یه‌كێتی زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵێك شتی تێدایه پێچه‌وانه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی ئادابی گشتییه‌و خێزان به‌ره‌و شڵهژانو هه‌ڵدێر ده‌بات.
مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به سایتی (زانایان)ی راگه‌یاند: ئه‌و یاسایه ئێمه‌ی نیگه‌ران كرد‌و، پێمان ناخۆشه له په‌رله‌مانی تێپه‌ڕێندراوه، بۆیه ئه‌مڕۆ نووسراوێكمان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رزكرده‌وه، تێیدا داوامان لێی كردووه، ئه‌م یاسایه بگه‌رێندرێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئیمزای له‌سه‌ر نه‌كات، چونكه به‌م كاره‌ی رێز له ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و كۆمه‌ڵگای كوردهواری ده‌گرێت.
تێبینییهكانی یه‌كێتی زانایان له كۆمه‌ڵێك لایه‌نه‌وه‌یه، له‌وانه له پێناسه‌ی تووند‌و تیژی قسه‌ی دایك‌و باوكیشی به تووند‌و تیژی داناوه‌و، ئه‌گه‌ر دایك‌و باوك یه‌ك قسه‌ی تووند به منداڵه‌كه‌یان بڵێن سزایان بۆی داناوه، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خێزان تێك بچێت، هه‌روه‌ها وا ده‌كات سه‌رپه‌رشتیار هیچ مافی ته‌ئدیبی به‌سه‌ر منداڵانه‌وه نه‌بێت، هه‌روه‌ها حاڵه‌ته‌كانی تووند‌و تیژی به كراوه‌یی جێهێشتووه، هه‌روه‌ها له باسی لێدانی منداڵ لێدانی ئه‌ندامانی خێزان‌و منداڵ به هه‌ر هۆكارێك بێت به تووند‌و تیژی داناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك جیابكاته‌وه، یان جۆری لێدانه‌كه دیاری بكات. هه‌روه‌ها له باسی ئیكراه له موعاشه‌ره‌ی زه‌وجی شێوازی ئیسپاتكردنی دیاری نه‌كردووه، له باسی سزاكانیش ئه‌وه‌ی تووند‌و تیژی بكات سزای شه‌ش مانگ تا سێ ساڵی بۆ داناوه، كه توند‌و تیژی له‌و یاسایه جنێوادنیش ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك تێبینی دیكه.
له ژماره‌ی داهاتووی گۆڤاری (په‌یامی زانایان) ده‌قی نامه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها له سایتی زانایانیش بلاوده‌كرێته‌وه.
|