رۆژی پێنج شه‌مه (21/7/2011) شاندێكی لقی سامه‌رای ئه‌نجومه‌نی زانایانی عێراق سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد، دكتۆر حوسێن شامهرائی خۆشحاڵی خۆی به‌و دۆخه ئارامه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و رۆڵی زانایانی ئایینی ده‌ربڕی، به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌دا سه‌ردانی خولی رۆشنبیری كرد، كه به به‌شداری 43 مامۆستای ئایینی له هۆڵی زانایان به‌ڕێوه چوو.
مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به گه‌رمی به‌خێرهێنانی كردن‌و، هیوای خواست كاتێكی خۆش له كوردستان بهسهربهرنو، ئه‌م هه‌نگاوانه ببێته مایه‌ی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی زانایانی كورد‌و عه‌ره‌ب، دواتر بڕیار درا سه‌ردانی چه‌ند كه‌سایه‌تی‌و شوێنێك بكه‌ن له هه‌ولێرو ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان. |