ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/7/2011 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو، مامۆستا شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا، كۆتایی به خولی چواره‌می رۆشنبیری زانایانی ئایینی هات، كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تواناسازی ئافرهتانو، رێكخراوی دیاكۆنیای مافی مرۆڤ، له نێو هۆڵی زانایانی نێو باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له رۆژی كۆتایی خولی ناوبراودا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان: مامۆستا عه‌لی كه‌ریم‌و، مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، وتاریان پێشكهشكردو، دواتر له مه‌ڕاسیمێكی شایسته، به جیا خه‌ڵاتی یه‌كێتی زانایان‌و، رێكخراوی تواناسازی ئافرهتانو، بڕوانامه‌ی به‌شداربوونی خول، به مامۆستایانی ئایینی به‌خشرا.
شایه‌نی باسه: خوله‌كه به سهرپهرشتیو ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان به‌ڕێوه‌چوو، كه 3 رۆژی خایاند‌و، تیایدا زیاتر له 40 مامۆستای ئایینی شاری هه‌ولێرو، ده‌ڤه‌ره‌كانی خهباتو، كۆیه‌و، شه‌قڵاوه‌و، سۆران به‌شداربوون.
|