ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه 21/7/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی كارگێران‌و، ئه‌ندامانی لق، پێشوازی كرد له سه‌رۆكی وه‌قفی سونی‌و ژماره‌یه‌ك زانای ئاینی شاری سامڕا، سه‌رتا به‌رپرسی لق به‌ناوی یه‌كێتی زانایان‌و، زانایانی شاری هه‌ولێر به‌خێر هاتنی كردن، باسی هه‌ڵو مه‌رجی ئێستای هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و، هه‌ر دوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ههماههنگیو په‌یوه‌نی نێوان زانایانی ئاینی سامه‌راو، زانایانی ئاینی كورد كرایه‌وه، هه‌ر بۆیه به‌رپرسی لقی هه‌ولێریان بانگهێشت كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له كۆنفراسی زانستی سامڕا، كه له لایه‌ن وه‌قفی سونی به‌رێوه ده‌جێت، ئه‌مه‌و سه‌ردانه‌كه زۆر به‌ئیجابی هه‌ڵسه‌نگێندرا .
|