ملا محمد كه‌ڵكه سماقی / ڕاگه‌یندن
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنچ شه‌ممه به‌رواری 21/7/2011 لقی سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌رپرسی لق مامۆستا نجمهالدین قادر‌و چه‌ند كارگێڕێك وه به ئامه‌ده‌بوونی هه‌ردوو به‌ڕێزان مامۆستا احمدی شافیعی لێپرسراوی فه‌توای هه‌رێم و مامۆستا نجمهالدین وادی ئه‌ندامی مه‌كته بی ته‌نفیزی پێشوازیان كرد له وه‌فدێكی باڵای رێكخراوی خوشكانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان (منیره علی عبدالعزیز) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی خوشكان و (لیلا علی عبدالعزیز ) به‌ر پرسی ڕاگه‌یاندنی خوشكان
له دانیشتنه‌كه‌دا دوای به خێرهاتنیانیان به‌ڕێزییان ڕێز‌و پێ‌زانین وده‌ست خۆشی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كان وچالاكییه كانی زانایان دووپات كرده‌وه و هیوای سه‌رفرازیان بۆ خواستن و پاشان ئاماژه‌یان به‌چه‌ند خاڵێك كرد وه‌ك:
1-داكۆكی له‌مافی ئافره‌تان
2-ئاماژه‌یه‌ك به یاسای له‌شفرۆشی و به ره‌نگار بوونه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر به‌ویاسایه كه قه‌ده‌غه بكرێت
3-دروست كردنی كه‌مپینێك بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه ته
4-دروست كردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌به‌ینی خوشكان وزانایاندا
لهكۆتایداسهردانی لیژنه‌ی فه‌توایان كرد‌و ده‌ست خۆشیان كرد له كاره‌كانیان وخزمهتهكانیان به‌رز نرخاند‌و هیوای به‌رده‌وامیان بۆ خواستن
دوای خۆشحاڵیه‌كی زۆر به‌سه‌ردانه‌كه ی به‌ڕێزیان له لایه‌ن به‌رپرسی لق و به‌ر پرسی فه‌تواو گشت ئه‌ندامانی لقه‌وه به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێكران
|