یه‌كێـتی زانایان وه‌ك دامه‌زراوه‌و رێكخراوه‌ێكی پیشهییو سه‌رتاسه‌ری له 21ی9ی2019 له گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵه زانایه‌كی دڵسۆز‌و به پاڵپشتی راسته‌وخۆی مه‌رحوم مه‌لا مسته‌فای بارزانی له پێناو ئامانجگه‌لێك دامه‌زرا، دامه‌زراندنی ئه‌و رێكخراوه وه‌ك پێویستیه‌كی مێژوویی ئه‌وسا بێ زهمینهسازیو ئامانج نه‌بووه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك پاَلنهرو فاكته‌ری گرنگ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوون، كه له ئێستادا رونتر ئه‌و راستیه به‌رچاو ده‌كه‌وێت. قۆناغ دوای قۆناغ له ئه‌نجامی كاری پێكهوهییو ههماههنگیو پاڵپشتی‌و دڵسۆزی خودی زانایان، ئه‌و یه‌كێتیه توانی ببێته هه‌وێنی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی زۆری زانایان‌و كۆكردنه‌وه‌یان له‌ژێر یه‌ك چه‌تر، بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێ له‌شێوه‌ی كاری رێكخراوه‌یی وزه‌و توانای زانایان له ته‌واوی كوردستان كۆبكرێته‌وه‌و، له خزمه‌تی گشتی‌و له پێناو بره‌ودان به هه‌ستی ئاینپهروهریو نیشتمانپه‌روه‌ری ئاراسته بكرێته‌وه. به درێژایی ته‌مه‌نی خزمه‌تێكی زۆری به مامۆستایانی ئایینی‌و مزگهوتو تهدریسو حوجره‌و ته‌نانه‌ت به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی بزاڤی رۆشنبیری له‌و هه‌رێمه كردووه، هه‌میشه‌ش وه‌ك داكۆكیكارێكی دڵسۆز بۆ خاك‌و نه‌ته‌وه‌ی كوردی موسڵمان خۆی ئاراسته كردووه. ئێستاش به هاوكاری‌و پشتیوانی سه‌رجه‌م زانایان ئامانجی ئه‌وه‌یه خزمه‌تێكی گه‌وره به موسڵمانان‌و خاك‌و وڵات‌و به‌تایبه‌تیش زانایانی ئایینی بكات‌و، ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان‌و كاری رێكخراوه‌یی‌و دروست كردنی پهیوهندیو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و به‌رقه‌رار كردنی ئاشتی بۆ كوردستان‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی بیری توندڕهویو تیرۆر بخاته نێو ستراتیژی خۆی‌و به ئاراسته‌یه‌كی دروست كاری له‌سه‌ر بكات. یه‌كێتی زانایان به ئه‌ندازه‌یه‌كی باش توانیویه‌تی به‌و خزمهتو ئه‌ركه هه‌ستێ كه بۆی دامه‌زرا، به تایبه‌تی له ڕوی ئاینییه‌وه توانیویه‌تی كار بكات بۆ گهیاندنو پاراستنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و ڕوو جوانه‌كه‌ی ئه‌م دینه بۆ موسوڵمانان دهربخاتو به ئاراسته‌و په‌یامێكی میانڕه‌وی دوور له توند‌و تیژی بڵاو بكاته‌وه، له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه توانیویه‌تی وه‌ك ڕێكخراوێكی چالاك هه‌وڵ بدات بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌زمونی گه‌له‌كه‌مان‌و ده‌ورێكی چاك ببینێ له هه‌موو كایه‌كاندا، له‌سه‌ر ئاستی پیشه‌ییش توانیویه‌تی زۆربه‌ی زانایانی ئاینی له ژێر چه‌تری ئه‌م ڕێكخراوه‌دا كۆ بكاته‌وه‌و به گوێره‌ی توانا داكۆكی كار بێت له مافه‌كانیان‌و پێدانی به‌رچاو ڕوونی‌و هۆشیاریو به‌ژداری پێكردنو ئاگالێكبوونی سه‌رتاسه‌ری. توانیویه‌تی رۆڵی خۆی ببینێ‌و قسه‌ی خۆی هه‌بێ له پرسه چارهنوسسازهكانداو جێگای خۆی بكاته‌وه له دڵی زۆربه‌ی مامۆستایانی ئایینیداو، كۆیان بكاته‌وه له ده‌وری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا وه داكۆكی كارێكی باش بێت بۆ مامۆستایانی ئاینی‌و خزمه‌ت كردنی ئه‌م دینه به شێوازه جوان و ڕاستهكهیو ناساندنی ئه‌م گه‌له به گه‌لێكی موسوڵمانی ڕاسته‌قینه‌و دڵسۆز به هه‌موو جیهان. له‌رووی كرانه‌وه‌و په‌یوه‌ندی دروستكردن له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی‌و ناوه‌نده زانستی‌و ئایینیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و هه‌ڵكشانی چالاكیهكان بۆ ئاستی به‌رزو زۆر‌و ههمهجۆر، وای كردووه ناوی یه‌كێتی زانایان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی زیندووی كوردستان بێته ناساندن‌و به چاوی رێزه‌وه لێی بڕوانن. له داكۆكیكردنی ماف‌و رێچكه‌ی دروستی ئازادی‌و دیالۆكو له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌و راگرتنی هاوسهنگیو سه‌قامگیری دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاشتهواییو فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژیان‌و رێزگرتنی یهكترو زه‌مینه‌ی هه‌ماهه‌نگی رێڕه‌وێكی سه‌ركه‌وتوانه‌ی گرتووه‌و كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر جه‌سته‌ی نیشتمان‌و ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیه‌وه دیاره. له گه‌یاندنی په‌یامی رهسهنو دروستی ئیسلامپهروهریو په‌روه‌رده‌ی رۆڵه‌كان‌و پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ‌و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی خواستی هاوڵاتیانو هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان له‌مه‌ترسی هزری توندڕهویو تهكفیریو بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ستی میانڕه‌وی‌و جیهانبینیو داناییه‌وه پێنگاڤی ئه‌رێنی هه‌ڵێناوه‌و ئاسه‌واریشی دیاره، نمونه‌ی ئه‌و راستیه له قۆناغی به‌ره‌نگاری شه‌ڕی داعش له واقعی كوردستان به‌رچاوه، كه چۆن زانایان توانیان له‌رێی پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و جوڵاندنی شه‌قام به ئاراسته‌ی پاڵپشتی‌و وره‌به‌رزی سه‌باره‌ت به دیفاع له خاك‌و نیشتمان‌و پاراستنی شهڕهفو كه‌ڕامه‌تی ئینسانی‌و كۆمه‌كی ئاواره‌و لێقه‌وماوان‌و ئیدانه‌ی كرده دڕندانه‌كان رۆڵێكی ههستیارو گرنگ‌و گه‌وره بگێڕن؟ له هه‌فته‌ی رابردوو ئولیفیه دیكۆتینی كونسوڵی گشتی كۆماری فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و راشكاوانه سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی زانایانی كوردستان كرد له‌سه‌ر ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن له پرسی لێبوردهییو پێكه‌وه‌ژیان‌و بایه‌خدان به كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی تر‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و توندڕه‌وی، ئه‌و هه‌نگاوه‌شی به سه‌رمایه‌ی گرنگی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك وه‌سف كرد. بۆیه له ساڵیادی 49 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا ده‌بێ زانایان به شهوقو زه‌مینه‌و ئاراسته‌و گهرمو گوڕیه‌كی پتره‌وه درێژه‌پێده‌ری كاروانی ئامانجه‌كانی ئه‌و یه‌كێتیه بن‌و له‌رێی پاڵپشتی‌و پێشنیار‌و ههماههنگیو دڵسۆزیه‌وه، له‌هه‌رسێ رووی ئایینی‌و نهتهوهییو پیشهییو به‌هه‌مان تێڕوانینی پێشه‌نگی‌و پێشكه‌شكردنی خزمهتو پارێزگاری دهسكهوتهكانو به‌هه‌ندوه‌رگرتنی كێشه‌ی ره‌وای گهلو نیشتمان، نمونه‌ی شایسته‌ترو شكۆمهندانهتر بخه‌نه خزمه‌تی كوردستانه‌وه. |