لقی سلێمانی
محمد كه‌ڵكه سماقی / ڕاگه‌یاندن
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 23/7/2011 وه‌فدێكی لقی سلێمانی كه‌پێكهاتبوون له‌به‌ڕێزان (د. محمد عبدالله ) ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توای لق ومامۆستا (محمد كه‌ڵكه سماقی ) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی سلێمانی به‌شداری یان كرد له ۆرك شۆپێك كه‌له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (په‌یوه‌ندی ئیسلامی خوشكان / كوردستان ) ڕێكخرابوو به‌ناوی كه‌مپینی (نابۆبهدڕهووشتی وله‌شفرۆشی ) شایه‌نی باسه ۆرك شۆپه‌كه بۆئه‌م به‌ڕێزانه‌ی لای خواره‌وه سازكرابوو كهبربیتین له به‌ڕێزان :
1.دادوه‌ر. بكر حمه صدیق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق
2. د. دیاری پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی وئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری هه‌یڤ
3. د. محمد عبدالله ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توای لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان
4. م. زانست سه‌ید زانا پسپۆڕ له كۆمه‌ڵناسی
5. د. سیروان كاكه‌یی شه‌خسیه‌تێكی به‌رچاوی یارسانی له‌دینی كاكه‌یی
وه‌به‌ئاماده‌بوونی زۆرێك له ڕاگه‌یاندنه‌كان وچین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزانی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه بهتێره ته‌سه‌لی هه‌ریه‌ك له‌بواری خۆیانه‌وه له‌بابه‌ته‌كه دووان وه‌گشت به‌شداربووان بهپێشنیارو سه‌رنجه‌كانیان ۆرك شۆپهكهیان دهوڵهمهندكردوو پشتیوانی خۆیان ڕاگه‌یاند بۆكهمپینهكهو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی له‌شفرۆشی جێی باسه كه ۆرك شۆپه‌كه له‌كاتژمێر( 9،5 ) نۆ ونیوی سه‌رله‌به‌یانی تا (4) چواری پاش نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو به‌سه‌ركه‌وتوانه ۆرك شۆپه‌كه كۆتایی پێهات .
|