لقی سلێمانی
محمد كه‌ڵكه سماقی / ڕاگه‌یاندن
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 19/7/2011 به‌ڕێز مامۆستا (نجم ا‌لدین قادر) به‌رپرسی لق به‌ئاماده‌بوونی كارگێڕانی لق چه‌ند كارگێڕێكی ناوچه‌كانی زانایان پێشوازی یان كرد له وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌پێك هاتبوون له‌به‌ڕێزان كاك (شێخ فه‌خره‌دین ) به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندی یه‌كانی كۆمه‌ڵ وكاك (والی ) وكاك (دانا دارا) ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب ومامۆستا مه‌لا (هه‌ورامان ) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵ له‌دانیشتنێكی دۆستانه‌و برایانه دوای به‌خێرهاتنیان له‌لایه‌ن به‌رپرسی لقه‌وه به‌ڕێزیان سوپاس وپێزانینی خۆیان ده‌ربڕی بۆههوڵو كۆششه‌كانی زانایان به‌گشتی ولقی سلێمانی به‌تایبه‌تی به‌ڕێزیان ڕایان گه‌یاند كه‌له‌م ساته وه‌خته‌دا كهشارهكهمان خانه‌ی له‌شفرۆشی تێكهوتوهو كه‌وتۆته سه‌ر په‌ڕه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان پێویستمان به‌وه هه‌یه كهبهرهنگاری ببینه‌وه به‌وبۆنه‌وه‌یه‌وه كه‌مپینێكمان ڕاگهیاندوهو پێویستمان به‌پشتیوانی ئیوه‌ی زانایانی مێزه‌ر به‌سه‌ر هه‌یه وهههمیشهش ئه‌وه كاری ئێوه بووه وه‌ك میراتگرانی پێغه‌مبه‌ر (ص) پاشان مامۆستا (نجم ا‌لدین) پشتیوانی خۆی بۆده‌ربڕین وهیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن وبه‌ڕێزه‌وه به‌ڕێ كران
|