مه‌لا رسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداره‌كانی تۆببارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان .ئه‌مرۆ 25/7/2011یه‌ك شه‌ممه شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كه پێكهاتبوو له‌به رێزان ،مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و به‌رێزان، مه‌لامسته فا باپشتی و،مه‌لا خالد ئالانی و ،مه‌لا رسول گه‌زنه‌ی و،مهلاملحم گه‌ردی و، مه‌لا ولی دری و، مه‌لارسول سیتكانی ،كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق و به‌یاوه‌ری به‌رپرس وكارگێرانی ناوچه‌كانی سۆران ودیانای یه‌كێتی زانایان وچه‌ند مامۆستایه‌كی تری ئاینی سنوره‌كه ، سه‌ردانی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی سۆرانیان كرد‌و ،له‌نزیكه‌وه هه‌والی برینداره‌كانیان پرسی وخه‌م وسۆزی خۆیان بۆبرینداره‌كان راگه‌یاند و،هیوای ساغ وسه‌لامه‌تیان بۆخواستن ،
هه‌رله‌و سهردانهدابه ئاماده‌بوونی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن .شانده‌كه ئه‌م كاره نه‌شیاوه‌ی دوور له عورفی ئاینی وهاووسنوریان مه‌حكوم كرد‌و داوایان كرد. كه كۆماری ئیسلامی ده‌ست به‌جێ تۆببارانه‌كان بوه‌ستێنێ ورێز له ئیراده‌ی خه‌لكی كوردستان بگرێ,
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه برینداره‌كان سوپاسی خۆیان بۆهاوخهمی وبه‌ده‌نگه‌وه چوونیان له‌لایه‌ن شاند ی لقی سۆرانه وه ده‌ربڕی.
|