با لەو ئەزموونە وانەیەك فێربین

ئەوانەی دوودڵن لە روونکردنەوەو ناڕازی دەربڕین دژی بەکارهێنانی ناوەکانی ئیسلام و سووڕەتەکانی قورئان بۆ هێڕش و شەڕکردن، بێ ئاگاو ئەزموونن لە مێژوودا، بەڵام ئەگەر بۆ مێژوو بەتایبەتی مێژووی ئەوروپا بگەڕێینەوە دەبینین هۆکاری هەرەسەرەکی کە وای لە خەڵك کردووە بێ دین بێت و دژی خواو کڵێسا بوەستێتەوە، بەکارهێنانی درووشمە ئایینەکانی مەسیحی بووە بۆ زوڵم و ستەمکاری، کەنیسەش لە بەرامبەردا بێدەنگ بووە. هەربۆیە (جۆرج باتزنج) سەرۆکی لیژنەی فەرعی کۆنگرەی گفتوگۆی ئایینکەانی سەر بە مەجمەعی ئەساقیفەی کاسۆلیک لە ئەڵمانیا دەڵێت: "دوعای سەرکەوتن ململانێی تائیفی دەتەقێنێتەوەو بەرگێکی ئایینیش دەداتە کارەکە بەبێ ئەوەی هێچ پێویست بکات، تکایە ئایینی ئیسلام کە هەڵگرەکانی بە ئایینی ئاشتی دەزانن، بەخراپ بەکاری مەهێنن بۆ شەڕو کوشتار، ناوی خوا مەگلێننە ناو جەنگ و کوشتار، ئێمەی مەسیحی دەرس و وانەی گەورە فێربووین لە مێژووی پڕ ئازارمان".

بەڵام سوپاس بۆ مامۆستایانی ئایینی و پارت و لایەنە ئیسلامییەکان کە هەمووان بە تووندی رەخنەیان لە بەکارهێنانی ئایین بۆ زوڵم و ستەم و شەڕ و کوشتار. بەمەش وێڕای بەرگریکردن، وەڵامێکی مەیدانی سرووشتیش بوو کە مسوڵمانان دژی ناهەقی دەوەستنەوە لە هەر شوێن و لە هەر لایەکەوە بێت.