مه رسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
لهبهیاننامهیهكیداكهرۆژی 25/8/2011دووشه‌ممه بلاوكراوه‌ته‌وه ،لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كردراه نه‌شیاوه‌كانی دژبه خه‌لكی سڤێل وبێتاوانی خه‌لكی سه‌رسنوری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حكوم وئیدانه‌ی ده‌كات.
لهوبهیاننامهیهدالقی سۆران به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی سنووره‌كه‌ی داواده‌كات هه‌رچی زووه تۆببارانه‌كان بوه‌ستن وچیترخهلكی بێ‌تاوان .نه‌بێته قوربانی ده‌ستی سیاسه‌ت وله‌ژێر ههرپاساوێك بێت ده‌چێته خانه‌ی سنووربه‌زاندن و.له‌رێی ئاینیشه‌وه كه ئه‌و وولاته ناوی ئیسلامی له‌خۆی ناوه ،دژبه ئاین ومرۆڤایه‌تیه .
كه ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه....
بسم الله الرحمن الرحيم
(ياايهاالذين امنواادخلوا فى السلم كافة)
ماوه‌یه‌كه كۆماری ئیسلامی ئێران له رێگای تۆپخانه‌كانیه‌وه ،ده‌ستی كردۆته‌وه به‌تۆپبارانكردنی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .بهوهۆیهشهوهزهرهروو زیانی گه‌وره‌ی گیانی ومالی بههاوولاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه گه‌یاندوه.
ئه‌م كاره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌كاتێكدایه هه‌موو سالێك لهوكاتانهدابهشێكی زۆری هاوولاتیانی كوردستان بۆبژێوی ژیانیان. له‌رێگه‌ی ئاژهلداریهوه رووده‌كه‌نه ناوچه سنوریه‌كان ولهوكاتانهدابهرههمێك بۆخۆیان به‌ده‌ست بێینن .كه‌چی تۆپخانه‌كانی ئه‌و وولاته بێ گوێدانه رێساویاساكانی نێوده‌وله‌تی وحورمهتگرتنی ژیانی هاووسنووری. له‌رێگه‌ی تۆببارانیانهوه باری ئارامی كوردستان وره‌وشی ژیانی دانیشتوانی سه‌رسنوری هه‌رێمی كوردستا ن ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه .كه‌ئه‌م كاره‌ش تهنهازیان گه‌یاندن به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا وپێكه‌وه ژیان نه‌بێت خزمه‌ت به‌هیچ ئه‌زموونێكی ترناكات .
بۆیه ئێمه له‌لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانه‌وه، وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی ونه‌ته‌وه‌ی وهۆشیاركردنهوهی كۆماری ئیسلامی ئێران له ماف وئه‌ركه‌كانی هاوسێیه‌تی ،ئه‌م كاره مه‌حكوم ده‌كه‌ین ودهیخهینه خانه‌ی پیشێل كردنی مافه‌كانی یهكترو بێرێزی كردن به‌رامبه‌ر ژیان وكه‌رامه‌تی مرۆڤ,ئه‌وه جگه له‌وه‌ی راوه‌دونانی خه‌لك وده‌ركردنیان له‌سه‌ر خاك ونیشتمانی خۆ‌یا ن و خوێن رشتنیان به‌پاساوی جۆراوجۆرتاوانێكی ئاینییه‌كه ئه‌وولاته له‌كاتێكدا خۆی به وولاتێكی ئیسلامی ناساندوه‌و كه‌چی سنوره‌كانی ئاینی ئیسلامیش به‌زاندوه.
ئێمه داواده‌كه‌ین هه‌رچی زووه ئه‌م كاره نه‌شیاوه كۆتای پێبێت ولهروودانی هه‌ركێشه‌و گرفتێك .گفتۆگۆی سه‌رمێزوو رێگه‌ی ئاشتیانه بكرێته كلیلی چاره‌سه‌ریه‌كان. نه‌ك به‌كارهێنانی چه‌ك وتوندوتیژی دژبهكهسانی سڤیل وبێتاوان .
ئومێدده‌كه‌ین چۆن ئێمه رێزلهتایبهتمهندی وهاوسێیه‌تی كۆماری ئیسلامی ده‌گرین وبهدهنگهوههاتنی ئه‌وان له‌رۆژه سه‌خت وناخۆشیهكانمان .ئه‌وانیش هه‌مان ئاراسته‌ی كاركردن ورۆحی پێكه‌وه ژیان ورێزگرتن له‌ئیراده‌ی خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاوبگرن وچیتر په‌شێوی نائارامی نه‌كه‌نه ئامانجی مه‌رامی سیاسیی خۆیان له‌ناوچه‌كه‌دا.
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی
ئیسلامی كوردستان
25/7/2011
|